گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری پەروەردەی هەرێم باس لە ئەگەری ڕاگرتنی دەوامی خوێندن دەکات

2020.02.23 - 09:14
وەزیری پەروەردەی هەرێم باس لە ئەگەری ڕاگرتنی دەوامی خوێندن دەکات
ناس کورد- وەزیری پەروەردەى هەرێم لەبارەى نەخۆشی کۆرۆناوە ڕایگەیاند، ڕێکاری خۆپاراستنی پێویست لە قوتابخانە و خوێندنگاکان پەیڕەو دەکرێت و تائێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ ڕاگرتنی دەوام. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ی شوباتی 2020، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەى هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، دوێنێ لە کۆبوونەوەى بەپەلەى حکومەتى هەرێم بەشدار بوون بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا و باس لە سەرجەم ڕێکارەکان کراوە، هەموو ئەگەرێکیش کرایەوە تاوەکو ڕاگرتنی دەوام کرایەوە. . وتیشی، "ئەوەى ئێستا هەیە دۆخێکی دەرونییە و پێویست بەو ترسە ناکات، بەڵام ئێمە چاوەڕێ دەبین تا چەند ڕۆژێکی تر و ئەگەر دۆخەکە پێویستی کرد بڕیاری ڕاگرتنی دەوامیش دەدەین."   ئەوە لەکاتێکدا دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بۆ پاراستنی تەندروستی قوتابیان و خوێندكاران چەند بڕیارێكی دەكرد و ڕایگەیاند، هەموو ئەو چالاكیانەی كە دەبنەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و جەنجاڵی  لە ناوەندەكانی خوێندن ڕادەگیرێت، پێویستیشە گرنگی زیاتر بە پاكوخاوێنی بدرێت و ئاو و پاككەرەوە دابین بكرێت.  ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانیی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە لە قوتابخانەکاندا وانەی یەكەم ڕێنمایی بدرێت بە قوتابیان و خوێندكاران تا ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بە تەواوەتی جێبەجێ بكرێت.  ،  ڕاشیگەیاند: "هەر قوتابی و خوێندكارێك ئەنفلۆنزا یان تای هەبوو كارئاسانی بۆ بكەن بۆ پشكنین و چارەسەر، هەروەها سەرجەم خاڵەكان پێویستە لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەكان بەپەلە جێبەجێ بكرێن".  ، ڕێنماییەكان :  ، یەكەم/ ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بە تەواوەتی جێبەجێ بكرێت.  ، دووەم/ وانەی یەكەم ڕێنمایی بدرێت بە قوتابیان و خوێندكاران.  ، سێهەم/ هەموو چالاكیەك كە دەبێتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی ڕابگیرێت.لە فێستیڤاڵ، ئاهەنگ، كۆڕ و سمینار.  ، چوارەم/ لەگەڵ بنكەی تەندروستی گەڕەكەكان و بەڕێوەبەرێتی تەندرووستی قوتابخانەكان هەمەئاهەنگی تەواو بكەن بۆ خۆپارێزی لەم نەخۆشیە.  ، پێنجەم/ گرنگە پاك و خاوێنی، بوونی ئاو ، پاكەرەوە دابین بكرێت.  ، شەشەم/ لیژنەی فرۆشگا چالاكتر بەردەوام سەردانی فرۆشگا بكات بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێ كردنی مەرجە تەندروستیەكان.  ، حەوتەم/ هەر قوتابی و خوێندكارێك ئەنفلۆنزا یان تای هەبوو كارئاسانی بۆ بكەن بۆ پشكنین و چارەسەر.