گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی گرانکردنی نرخی کەمامە 13 دەرمانخانە داخران

2020.02.23 - 09:07
بەهۆی گرانکردنی نرخی کەمامە 13 دەرمانخانە داخران
ناس کورد- دوای زۆربوونی خواست لەسەر کەمامە لە هەرێمی کوردستان و بەهۆی گرانکردنی نرخەکەی لەلایەن دەرمانخانە و شوێنەکانەوە لە هەولێر 12 شوێن داخران و بەرپرسانی پارێزگاکەش دەڵێن، سزای هەرکەسێک دەدەن کە کەمامە بە گرانتر لە نرخی خۆی بفرۆشێت. ، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاند: "دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران سەری هەڵدا، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە یەکێک لە راسپاردەکانی ئەوە بوو کە لیژنەکان لە بازاڕەکاندا بەدواداچوونی مەیدانی بکەن، لەبەر ئەوەی لەلایەن هاووڵاتیانەوە خواستێکی زۆر لەسەر کەمامە هەبوو". ، ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی گەڕان و بەدواداچوونەکانی ئەمڕۆ 18 شوێن پشکنینیان بۆئەنجام درا 12 شوێن داخران کە پێداویستیی تەندروستی و دەمامکیان گران فرۆشتووە و سەرپێچیی رێنماییەکانیان کردووە. ،   قائیمقامی هەولێر باسی لەوەشکردووە، هاووڵاتیان دڵنیا دەکەنەوە کە بەدواداچوونی پێویست دەکەن و ڕێگا نادرێت بەھیچ کەس و بازرگانێک قۆرخکاری بکات، بەپێچەوانەوە بەتوندترین شێوە بەپێی یاسا سزا دەدرێن. ،