گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم؛ هەرکەسێک پڕوپاگەندە لەسەر کۆرۆنا بڵاوبکاتەوە سزادەدرێت

2020.02.22 - 19:25
هەرێم؛ هەرکەسێک پڕوپاگەندە لەسەر کۆرۆنا بڵاوبکاتەوە سزادەدرێت
ناس کورد-   وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەگرنەبەر کە پڕوپاگەندە لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبکاتەوە و لە یەکەم حاڵەتیشدا سکاڵایان لەسەر کەسێک تۆمارکرد. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە، ڕێکار و داوای یاسایی لە دادگا بەرامبەر ئەو کەسە دەگرنتەبەر کە خۆی بە پزیشک ناساندووە و هاوڵاتیانی تووشی دڵەراوکێ و ترس و تۆقاندن کردووە، بەبێ هیچ بنەمایەک و دوور لە راستی بەبێ ئەوەی کاری ئەو کەسە بێت هەستاوە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و چەواشەکاری لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا، لەهەمان کاتدا شەرعیەت و بڕیار و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی لەکەدار دەکات و بەپێچەوانەی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان رەفتار دەکات. ،   ئاماژە بەوەشکراوە، جگە لەو کەسە ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەگرنەبەر کە پڕوپاگەندەی نادروست یان ڕیکلامی دۆزینەوەی چارەسەر و قسەی بێ بنەما لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبکاتەوە. ، وەزارەتی تەندروستی هاوڵاتیانیشی دڵنیاکردووەتەوە هیج نەخۆشێک و گومانلێکراوێکی نەخۆشی کۆڕۆنا نیە و دەروونیان تووشی شڵەژان نەکەن و ڕێنماییەکانی تەندروستی بە هێمنی لەبەرچاو بگرن. ، هاوکات، لە پرسێکی هاوشێوەدا لە عێراق، کەناڵى روسیا الیومى لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، دواى ئەوەى پەرستارێکى بەڕێوەبەرایەتیى تەندروستیى پارێزگاى دیوانیە لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک هەواڵى ئەوەى بڵاوکردوەتەوە کە توشبویەکى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەو پارێزگایە تۆمار کراوە، هێزە ئەمنیەکان و بەڕێوەبەرایەتیە پزیشکیەکان بەدواداچونیان بۆ ئەو بابەتە کردوە، بەڵام زانیاریەکان هەڵە بوون و هیچ توشبویەک لەو پارێزگایە نەبوە، بۆیە ئەو پەرستارە دراوە بە دادگاو بەهۆى ئەو زانیاریە هەڵانەشەوە 250 هەزار دینارى عێراقى سزاى دارایى بەسەردا سەپێنراوە.