گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە خۆڕایی دەدرێت بە وڵاتانی توشبوو

کۆمپانیایەکی ئەمریکی دەڵێت ڤاکسینی دژە کۆرۆنای دۆزیوەتەوە

2020.02.22 - 17:35
کۆمپانیایەکی ئەمریکی دەڵێت ڤاکسینی دژە کۆرۆنای دۆزیوەتەوە
ناس کورد- میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، کۆمپانیایەکی ئەمریکی پسپۆڕ لە "ئەندازیاری بۆماوەیی" بانگەشی دروستکردنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرونا دەکات و بەڵێنی داوە لە ئایندەیەکی نزیکیشدا  ڤاکسینەکە بخاتە قۆناغی بازاڕکردن و بڕیاریشە بە خۆڕایی بدرێتە ئەو وڵاتانەی کە گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون.  . بە گوێرەى ڕاپۆرتی تۆڕی هەواڵیی فۆکس نیوزی ئەمریکی، کۆمپانیای "گریڤێکس"ی ئەمریکی پسپۆڕ لە "ئەندازیاری بۆماوەیی" توانیویەتی چارەسەر بۆ نەخۆشی کۆرۆنا  بدۆزێتەوە و لە ئێستاشدا کۆمپانیاکە دەیەوێت پێش خستنەبازاڕەوە ڤاکسینەکە لەسەر ئاژەڵ تاقی بکاتەوە. . جۆن برایس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاندووە: "ئەگەر حکومەت ڕەزامەندی لەسەر بە بازاکردنی ڤاکسینەکە بدات، ئەوا کۆمپانیاکەمان ئامادەیە ڤاکسینەکە بە خۆڕایی و بێبەرامبەر بداتە ئەو وڵاتانەی کە گیرۆدەی نەخۆشییەکە بوون". .  بڕایس ئاماژەی بەوەشکردووە، پێش بەبازاڕکردن و تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە  لەسەر مرۆڤ دەبێت لە سەر ئاژەڵ تاقیبکرێتەوە، بۆ ئەوەی لە ئەنجامی کاریگەرییەکان ڤاکسینەکە زیاتر دڵنیابن. .  بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گرڤێکس ڕوونیشیکردووەتەوە: "ڤاکسینەکەمان لەسەر نموونەی ئەو ڤایرۆسە دروستکردووە کە لە شاری ووهان بڵاوبووەتەوە". . ئاماژە بەوەشکراوە، ڤاکسینەکە لە ئاکامی هەماهەنگی کۆمپانیای گریڤێکس و پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریکی بۆ نەخۆشییە گوێزراوەکان هاتووەتە ئەنجام، ئەوەش پاش ئەوەی حکومەتی ئەمریکا  لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا بڕی 18 مليۆن و 900 هەزار دۆلاری بۆ بنبڕکردنی پەتا ترسناکەکان تەرخانکردبوو. . ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا لە وڵاتی چین سەریهەڵدا، سەرچاوەی نەخۆشییەکەش شاری ووهانی ئەو وڵاتە بوو، بەگوێرەی دواین ئامارەکانی لیژنەی تەندروستی وڵاتی چین لە ئێستادا نزیکەی 77 هەزار کەس لەو وڵاتە گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون و دووهەزار 345 کەشیش گیانیلەدەستداوە، لە ئێستاشدا بە گوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی نەخۆشییەکە لە 30 وڵاتی بڵاوبووتەوە.