گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوى کاندیدە دەرچووەکان لەڕۆژهەڵاتى کوردستان

هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئێران؛ پارێزگارەکان بەرەو بردنەوە هەنگاودەنێن

2020.02.22 - 11:02
هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئێران؛ پارێزگارەکان بەرەو بردنەوە هەنگاودەنێن
ناس کورد- پێدەچێت جارێکى دیکە پارێزگارەکانى ئێرانى سەر بە عەلى خامنەیی رابەرى باڵاى ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەدا بردنەوە مسۆگەر بکەن و جارێکیتر باڵادەستى خۆیان بەسەر ئەو ئەنجومەنەدا بسەپێننەوە. . دوێنێ هەینى ، 21 ى شوباتى 2020 پڕۆسەى هەڵبژاردن بۆ خولى یازدەهەمى پەڕلەمانى ئێران بەڕیوەچوو، زیاتر لە 50 ملیۆن هاوڵاتى مافى دەنگیانیان هەبوو کە بەسەر 208 حەوزەى هەڵبژاردندا لەسەرتاسەرى ئەو وڵاتەدا دابەش کرابوون. . بەپێی هەردوو ئاژانسى ڕۆیتەرز و فرانس پرێس، چاوەڕواندەکرێت پارێزگارەکان بردنەوە بەدەستبهێنن، دواى ئەوەى هەزاران کاندیدى سەر بە باڵى ریفۆرمخوازەکان ڕەتکرانەوە خۆیان کاندید بکەن بۆ هەڵبژاردنەکە. . بەگوێرەى دەزگاى هەڵبژاردنەکانى ئێران، دواى داخستنى سندوقى هەڵبژاردنەکان کە دوێنێ هەینى بەڕێوە چوو تا ئێستا ئەنجامەکەى لە 41 حەوزە تەواو بووە کە 31 کاندید لەچەند ناوچەیەکى جیاوازدا بۆ پەڕلەمان سەرکەوتوون و ژماردن و جیاکردنەوەى دەنگەکانیش لەناوچەکانى تر بەردەوامە. . بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز، هەڵبژاردنەکە کاریگەرى نابێت لەسەر کاروبارى دەرەوەی یان سیاسەتى ئەتۆمى ئێران کە لەلایەن خامنەییەوە بڕیارى لەسەر دەدرێت، بەڵام رۆڵى پارێزگارەکان پتەوتر دەکات لەهەڵبژاردنى سەرۆکایەتى لەساڵى 2021. . هاوکات سەرچاوەیەکى ئاگادار لەهەڵبژاردنەکان لەڕۆژهەڵاتى کورستانەوە بەناس کوردى ڕاگەیاند، تا ئێستا ئەنجامى هەڵبژاردنەکە لەچەند ناوچەیەکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان ئاشکرا کراوە کە بەم شێوەیەى لاى خوارەوەیە: . دکتۆر سەید مەهدى فەرداشیان و دکتۆر موحسین ڕەحیمى سەرکەوتوون. . لەبازنەى هەڵبژاردنەکانى سەقز و بانە، بەهزاد ڕەحیمى سەرکەوتووە. . لەبازنەى هەڵبژاردنەکانى مەریوان و سەوڵاوا ، هەریەکە لە شێوا قاسمى پور و عوسمان باقدەم چونەتە قۆناغى دووەمەوە. . لەبازنەى هەڵبژاردنەکانى بێجاڕ و حەسەن ئاباد ، حەمدوڵلە کەریمى و عەلی ڕەزا زەندیان چونەتە قۆناغى دووەمەوە. . بەوتەى سەرچاوەکە،  زۆربەى کوردەکان بایکۆتى هەڵبژاردنیان کردووە بەتایبەت لەناوچەکانى مەریوان و مەهاباد و بەشێک لەسنەش، ئەوانەش کە بەشدارى دەنگدانیان کردووە زیاتر دەنگیان بەکاندیدانى پارێزگارەکان داوە.