گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژانە زیاتر لە دوو هەزار بارهەڵگر دێنە هەرێمی کوردستان

هێشتا هاتوچۆی بازرگانی لەنێوان هەرێم و ئێران بەردەوامە.. کۆرۆنا سێیەم کەسی کوشت

2020.02.21 - 13:48
هێشتا هاتوچۆی بازرگانی لەنێوان هەرێم و ئێران بەردەوامە..  کۆرۆنا سێیەم کەسی کوشت
ناس کورد- بەهۆی بڵاوبوونەوەى زیاتر ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران کە ئەمرۆ سێیەم کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستدا، خاڵە سنورییەکانی هەرێمى کوردستان چەند ڕێوشوێنێکیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ئەو ڤایرۆسە گرتووەتەبەر و هاتن و چوونی هاوڵاتیانیان لە ئێرانەوە بۆ هەرێم و بە پێچەوانەوە قەدەغەکردووە بەڵام هێشتا هاتوچۆی بازرگانی بەردەوامە کە ڕۆژانە زیاتر لە دوو هەزار بارهەڵگر لە خاڵە سنورییەکانەوە دێنە هەرێم. . سەبارەت بەو بابەتە ناس کورد پەیوەندیکرد بە لوقمان عەلى سۆفى، جێگرى بەڕێوەبەرى مەرزى پەروێزخان کرد و ناوبراو وتى، بە فەرمى هیچ نوسراوێک نەهاتوە و ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ هەیە و ئەوان پێیان ڕاگەیاندوین کە هاتوچۆن لەهەموو لایەکانەوە وەستاوە و تەنها ئۆتۆمبێلى خاڵى ئێرانى دەگەڕێتەوە، ئەوانیش ئەو ئۆتۆمبێلانەن کە پێش 20ى مانگ هاتونەتە ناوەوە. . بەڵام ئەوەى جێگەى تێبینییە تائێستا بڕیار لە ڕاگرتنی هاتوچۆی بازرگانی نەدراوە لە سەرجەم خاڵە سنورییەکاندا، لەکاتێکدا ئەمڕۆ هەینی، 21ی شوباتی 2020، وەزارەتى تەندروستی ئێران بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبووانی نەخۆشییەکەى بۆ 13 کەس ڕاگەیاند، هاوکات هەر ئەمرۆ سێیەم کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانى لەدەستداوە، زۆربەیان توشبووانیش خەڵکی شاری قومن و هەندێکیان خەڵکی تارانن. لەلایەکى ترەوە فرزنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بە ناس کوردی ڕاگەیاند، لە سبەینێ شەممەوە هاتوچۆ لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە دەستپێدەکاتەوە کە زیاتر لە 10 ڕۆژە بەهۆی زۆری بەفربارینەوە داخرابوو. . بەڵام عەلی تۆفیق، بەڕێوەبەری مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە ناس کوردی وت، پێدەچێت "تاوەکو ئێوارە بڕیار لە ڕاگرتنی هاتوچۆی بازرگانیش بدرێت." . هەر سەبارەت بەو بابەتە، جەوهەر ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین  لەبارەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی "پێویست" لە مەرزی کێلێ بە "ناس کورد"ى وت، هاتوچۆی بازرگانی بەردەوامە و ڕۆژانە نزیکەی 150 بار هەڵگر لە ئێرانەوە کەلوپەل دێنن. . جەوهەر ڕەسوڵ بە ناس کوردی وت، "هاتوچۆی بازرگانی بەردەوامە و ڕۆژانە نزیکەی 150 بارهەڵگر لە ئێرانەوە  کەلوپەل دێنن" تەنها لە مەرزەکەى ئەوانەوە. سەبارەت بەلایەنى ئێرانیش، موراد عەلى تاتار، پارێزگارى قەسرى شیرین لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى "ئیرنا"ى وڵاتەکەى وتویەتى، چالاکییە بازرگانیەکان لەگەڵ خاڵە سنورییەکانی پەروێزخان و خەسرەوى لەگەڵ عێراقدا بەردەوامە و بازرگانەکان بەردەوامن لەکارەکانیان و ڕۆژانە 500 بارهەڵگر لە خاڵى سنورى خەسرەویەوە و 800 بۆ هەزار و 500 بارهەڵگریش لە پەروێزخانەوە دەچنە عێراقەوە." . وتیىشى، بەڵام لەلایەن عێڕاقەوە هاتوچۆى گەشتیاران لەو دوو دەروازەوە ڕاگیراوە، ئەوەش تا ئەو کاتە دەبێت کە تیمى پزیشکى لە خاڵە سنوریەکان بڵاودەکرێنەوە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسى کۆرۆنا. . دوێنێ پێنجشەممە، بە بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی هەرێم چەند پێشنیارێکی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کرد و داوادەکات، ڕێگری لە هاتنەناوەوەی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ ناو هەرێم بکرێت. . زیاتر بخوێنەوە: وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەبارەی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران چەند پێشنیازێکی ڕاگەیاند