گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەبارەی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران چەند پێشنیازێکی ڕاگەیاند

2020.02.20 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەبارەی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران چەند پێشنیازێکی ڕاگەیاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی هەرێم چەند پێشنیارێکی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کرد و داوادەکات، ڕێگری لە هاتنەناوەوەی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ ناو هەرێم بکرێت. ، لە نوسراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: "لەدوای پشتڕاستکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران، كۆبوونه‌وه‌ی به‌ په‌له‌ی لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تمان به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ته‌ندرووستی و ئاماده‌كاری بۆ خۆپاراستن و كۆنترۆڵكردنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ به‌ هه‌موو ورده‌كارییه‌كانه‌وه‌ تاوتوێ و گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی باری نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ جیهان و ناوچه‌كه‌ به‌ تایبه‌تیش له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران. ، ئاماژە بەو مەترسییانەش کراوە لەسەر هەرێم لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە وڵاتی ئێران کە ئەمانەن: ، 1- زۆری ده‌روازه‌ و هاتووچۆی نێوان هه‌رێم و ئه‌م وڵاته‌ كه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ كاتی سه‌ردانه‌كان. ، 2- سه‌ختی جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی كه‌ خۆی له‌ پشكنینه‌كانی پزیشكی و كه‌ره‌نتین كردنیان ده‌بینێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها رێوشوێنه‌كانی تر. ، 3- باری ئێستای به‌شه‌كانی تری عێراق، كه‌ وا ده‌كات ئه‌سته‌م بێت كۆنترۆڵ بكرێت، ئه‌گه‌ر بێتوو له‌ عێراق ئه‌م نه‌خۆشییه‌ سه‌رهه‌ڵبدات. ، وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ و به‌ پشت به‌ستن به‌ یاسای ته‌ندرووستی گشتیی، ژماره‌ 89ی ساڵی 1981 و بۆ رێگه‌گرتن له‌ هاتنی ئه‌و ڤایرۆسه‌ پێشنیاز ده‌كه‌ن: ، 1- رێگریكردن له‌ هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ دێن بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان له‌ گشت خاڵه‌ سنوورییه‌كان، راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ تا كاتێكی نادیار جگه‌ له‌ شانده‌ دیبلۆماسییه‌كان، كه‌ پشكنینی پزیشكیان بۆ بكرێت. ، 2- ئه‌م رێگرییه‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌گرێته‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانن، به‌ مه‌رجێك پابه‌ندی رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بكرێن، كه‌ خۆی له‌ كه‌ره‌نتین و چاودێریكردن بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ ده‌گرێته‌وه‌. ، 3- رێگریكردن له‌ گشت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ سه‌ردانی كردنی كۆماری ئیسلامی ئێران تا كاتێكی تری نادیار.