گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كه‌شوهه‌وای دوای شه‌پۆلی سه‌رما و به‌فر.. پله‌كانی گه‌رما به‌خه‌به‌ر دێت

2020.02.20 - 11:35
كه‌شوهه‌وای دوای شه‌پۆلی سه‌رما و به‌فر.. پله‌كانی گه‌رما به‌خه‌به‌ر دێت
ناس كورد- شارەزایه‌كی  دیارى بوارى کەشناسى عێراق، رایگه‌یاند "سروشتیە بەهۆى ماوەى پێش کۆتایهاتنى وەرزى زستان و وەرزى بەهارەوە ، باران بەخوڕ و هەورە گرمە زۆر بێت ئەوەش بەهۆى دابەزینى  پاڵەپەستۆى هەواو و دابەزینى پلەکانى گەرما و بەرزبونەوەى پلەکانى گەرما لەسەر ئاستى توێژاڵى". . سادق عەتیە، شارەزای  دیارى بوارى کەشناسى عێراق ئاماژەى بۆ ئەوە کرد، نەخشەى ڕێژەى باران کە لەناوەندى ئەوروپییەوە هاتووە ئاماژەیە بۆ ئەگەری زیاتری هەورە گرمە لەشەوى پێنجشەممەدا کە ناوچەکانى میسان و زیقار و هەولێر و دهۆکیش ده‌گرێتەوە. . عەتیە ئەوەى خستە ڕوو، وەک لەنەخشەکەدا ئەوە دەرکەوتووە، ناوچەکانى تر بەشێوازى کەمتر و بچڕ بچڕ هەورە گرمەى تێدا ڕوو دەدات. . وتوشییەتى، ئەمشەو ئەگەرى بەردەوامى باران بارین هەیە لە ڕۆژئاوا و باکورى ڕۆژئاوا دەستپێدەکات دواتر ناوچەکانى وەک بەغدا و فوراتى ناوەڕاست و لەگەڵ هەڵکردنى باو تەم و دابەزینى تاڕادەیەکى کەمى پلەکانى گەرما، به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت. . عەتیە دەشڵێت، دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) لەناوچەکانى بەسڕە و میسان و واست و دیالە و هەولێر و دهۆک و باکورى نەینەوا ڕێژەى باو بۆران کەمتر دەبێتەوە و تا ئاستێکى کەمتر لەسلێمانى دەبارێت. .