گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆمپانیای گۆگڵ (ناس نیوز) بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌كی داهێنه‌رانه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت

2020.02.19 - 19:06
كۆمپانیای گۆگڵ (ناس نیوز) بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌كی داهێنه‌رانه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت
ناس کورد-  کۆمپانیای" گۆگڵ"ی جیهانی، له‌نێو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دامه‌زراوه‌ی رۆژنامه‌وانی له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهان، ماڵپەڕی ناس نیوز-ی وەک یەکێک لە دامەزراوە ڕۆژنامەوانییەکان دیاریکرد بۆ بەشداریکردن لە یەکێک لەو پڕۆگرامانەی کە کۆمپانیاکە ڕێکیخستووە لە بواری پەرەپێدان و داهێنان لە هەواڵدا.  .  بەگوێرەی ئەو لیستەی کە لەلایەن کۆمپانیاکەوە ئامادەکراوە، 108 دامەزراوەی ڕۆژنامەوانی به‌نوێنه‌رایه‌تی 39 وڵات توانیویانە براوەبن، ماڵپەڕی ناس نیوزیش، وەک تاكه‌ دامه‌زراوه‌ی میدیایی عێراق یەکێک بووە لەو براوانە. . کۆمپانیای سێرچی جیهانی گۆگڵ، لە ئێستادا ڕابەرایەتی پڕۆژەیەکی جیهانی دەکات بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی هەواڵ لە جیهاندا بە بەشداریکردنی جەماوەر لەخوێندنەوە و دروستکردنی هەواڵ، ئەو پڕۆژەیەش لە ژێر ناونیشانی"پێشنیازی هەواڵ"ه. .  ناس نیوزیش لای خۆیەوە ولە ئایندەیەکی نزیکدا، وردەکاری ئەو پڕۆژەیەی کە پێشکەشی گۆگڵ کردوە و لەلایەن کۆمپانیاکەوە هەڵبژێردراوە بۆ خوێنەرانی دەخاتە ڕوو. .