گشت هەواڵەکان
بەرنامەکان
وهرزش
بیروڕا
ناس نیوز
ئینفۆ
ئێكسترا
پەنجەرەیەکی عەرەبی
عربي
English
گهڕان
كوردي
عربي
English
ئێمە کێین
ڕیکڵام بکە
پەیوەندیمان پێوە بکە
فریکوێنسییەکانمان
سیاسەتی تایبەت
سهرهتا
گشت هەواڵەکان
بەرنامەکان
وهرزش
بیروڕا
ناس نیوز
ئینفۆ
ئێكسترا
پەنجەرەیەکی عەرەبی
ئێمە کێین
ڕیکڵام بکە
پەیوەندیمان پێوە بکە
فریکوێنسییەکانمان
سیاسەتی تایبەت
كازمى: پەیوەندیى حکومەت و هاووڵاتیان پەیوەندیی ئەرک و مافە
فراکسیۆنى گۆڕان: ئاگاداری ڕێککەوتن و پیلانەکانین
سبەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت
واژۆ بۆ گواستنەوەی مووچەی بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران بۆسەر بەغدا کۆکرایەوە
تاڵیبان ژنى دووەم قەدەغە دەکات
دوا هەڵوێستی پەرلەمان لەبارەی نرخی دۆلارەوە بەرامبەر دینار
وادەیەکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە ڕاگەیەندرا
وادەی شەپۆلێکی بەفربارین لە هەرێم ڕاگەیەندرا
14 خولەک و 30 مەتر.. مایک پێنس چۆن لە مەترسیى تیرۆرکردن ڕزگارى بوو؟
ڕوونکردنەوەیەک لە پۆلیسی هەولێرەوە لەبارەی کوژرانی ژنێک و بریندارکردنی هاوسەرەکەی
لەبارەی ’’وازهێنانی ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە کۆمەڵ’’ ڕوونکردنەوه دەدرێت
یەکێتی: دەبێت ڕۆڵی سەرەکیمان هەبێت لە چارەسەری کێشەکان
تەقەکەرانی سەر سەروپێخانەکەی هەولێر دەستگیرکران
هەولێر؛ کەسێک بە جلوبەرگی پۆلیسەوە پارە لە خەڵک وەردەگرێت
بارزانی لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە
دوای بەستنی پێوەر نرخی ئاوی ماڵان زیادیکردووە بەڵام داهاتی حکومەت 90% کەمیکردووە
ئەلعەرەب: دەرفەتێكی نوێ بۆ كازمی لەپێشە
ئامۆژگایەكی ئەمەریكی: ترلیۆنەكانی ئاسایش و حەشدی شەعبی جێگای مەترسین
نوێنەرایەتى پێکهاتەکان.. گرێیەک کە تەمەنى 16 ساڵە
عەلاوى سێ سیناریۆى لەبەردەمدایە کە شیرینترینیان تاڵترینیانە
2020.02.17 - 18:13
like
0
ناس کورد-
کۆتا کۆبوونەوەى نێوان محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان سەبارەت بە شێوەى حکومەتى داهاتوى عێراق دەرگاى گفتوگۆیەکى نوێى تایبەت بە "نوێنەرایەتیکردنى پێکهاتەکان" لە حکومەتەکانى عێراقدا کردەوە، ئەوەش دواى ئەو هەواڵانەى بەردەوام لەسەر ژورە داخراوەکەى محەمەد تۆفیق عەلاوى، سەرۆک وەزیرانى راسپێردراو بڵاودەکرێنەوە کە بە قۆرخکردنى زانیاریەکانى تایبەت بە کابینە وەزاریەکەى تۆمەتبار دەکرێت.
.
لە بەردەوامى گفتوگۆ سیاسیەکاندا دەربڕینى "نوێنەرایەتى پێکهاتەکان" بووەتە باس و خواسى شەقامى عێراقى و گرێیەک لە حکومەتەکەى عەلاوى، کە ناوبراو تا ئێستاش ئەو دەربڕینە بەشێوەیەک لێکدەداتەوە کە لەگەڵ خواستى مەیدانەکانى خۆپیشاندانەکان بگونجێت ئەویش نوێنەرایەتیکردنى پێکهاتەکانە بەشێوەیەکى گشتى لە حکومەتدا نەک لەسەر بنەماى حزبى، بەو مانایەى بیرۆکەى نوێنەرایەتیکردن لە دەستوردا بونى نییە و تەنها ئەوە نەبێت کە تایبەت بە ڕاگرتنى باڵانس لە هێزە چەکدارەکاندا هاتووە.
.
مادەى 9ى دەستورى عێراقى دەڵێت، "پێویستە هێزە چەکدارەکانى عێراق و هێزە ئەمنیەکان لە پێکهاتەکانى گەلى عێراقى پێکبێن، بەشێوەیەک کە باڵانس و نوێنەرایەتیەکانیان لەبەرچاو بگیردرێت بەبێ جیاکارى و پەراوێزخستن و لەژێر سەرکردایەتى دەسەڵاتى مەدەنیدا دەبێت و رۆڵى نابێت لە ئاڵۆگۆڕکردنى دەسەڵات".
.
هەروەها مادەى 105ى دەستور ئاماژە بەوەدەدات "دەستەیەکى گشتى پێکبهێنرێت کە گەرەنتى مافى هەرێمەکان و پارێزگا نەبەستراوەکان بە هەرێمەوە بکات، لە بەشداریکردنى دادپەروەرانە لە ئیدارەدانى دامەزراوە جیاوازەکانى دەوڵەتى فیدراڵى و نێردەکان وزەمالەکانى خوێندن و وەفدەکان و کۆنگرە هەرێمى و نێودەوڵەتیەکان، لە نوێنەرانى حکومەتى فیدراڵى و هەرێمەکان و ئەو پارێزگایانەى نەبەستراونەتەوە بە هەرێم، ئەوەش بە یاسا رێکدەخرێت".
.
ئەم دوو مادەیەى دەستورى عێراق بەوە لێکدراوەتەوە کە بیانویەکە بۆ دابەشکردنى پۆستەکانى دەوڵەتى عێراقى لەسەر بنەماى پێکهاتەیى، دواتریش نوێنەرایەتى پێکهاتەیى بە نوێنەرایەتیکردنى حزبەکان لێکدراوەتەوە.
بۆچونى شەقام و حزبەکان دەربارەى نوێنەرایەتیکردن لە حکومەتدا چییە؟
بەدرێژایى چەندین ساڵە لایەنە سیاسیەکان لەسەر شیکردنەوەیەکى ئاشکرا تایبەت بە نوێنەرایەتیکردنى پێکهاتەیى و باڵانس و دوبارە داڕشتنەوەى ئەو پێناسەیە خۆیان یەکلایى کردوەتەوە، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندیەکانیان پارێزراو بێت، بەڵام شەقامى عێراقى پێناسەیەکى ترى هەیە کە تێیدا هەژمونى ئەو حزبانە کەمکراوەتەوەو پێیان وایە نوێنەرایەتیکردنى پێکهاتەیى نوێنەرایەتیکردنى کۆمەڵایەتیە نەک حزبى.
.
حزبەکانى ئێستاش وەک بەرگریکردن لەخۆیان و بۆ بەدەستهێنانى وەزارەت لە حکومەتەکانى پێشودا و داواکردنى پۆست لە حکومەتى ئێستادا دەڵێن کە ئەوان بەڕاستى نوێنەرایەتى تاییفەکانیان دەکەن و لایەنگر و خەڵکیان هەیە و ئەرکى سەرشانیانە بەرگریان لێ بکەن، ئەوەش لەڕێگەى بەدەستهێنانى پۆستەوە دەبێت بۆ حزبەکان، چونکە ئەوان لەڕێگەى سندوقەکانى دەنگدانەوە نوێنەرایەتى ڕاستەقینەى پێکهاتەکانیان دەکەن.
.
لەسەر ئەرزى واقیع زۆربەى حکومەتەکانى عێراق لەساڵى 2003ەوە بەشێوەیەکى ئاشکرا پشتى بەو مەبدەئە بەستوە و حکومەتەکانى عەلاوى و جەعفەرى و مالکى لەسەر ئەو بنەمایە بنیاد نران و حزبەکان کەسانى حزبیان بۆ پۆستەکان دەپاڵاوت بەبێ ئەوەى حزبەکانى تر ناڕەزایەتیان هەبێت لەسەریان، ئەوەش لەسەر بنەماى دابەشکارى کە بە پێکهاتەکان دەستپێدەکات و بە حزبەکان کۆتایى دێت، ئەوەش لەگەڵ بەردەوامى رەتکردنەوەى گەلى عێراقى کە لەساڵى 2003 ەوە بەچەندین رێگەى جۆراوجۆر راو بۆچونى خۆى لەو بارەیەوە دەربڕیوە.
.
دەرکەوتنى دەربڕینێکى نوێ چى لە بابەتەکە گۆڕى؟
لە حکومەتى عەبادیدا دەربڕینى "حکومەتى تەکنۆکرات" بەشێوەیەکى ئاشکرا دەرکەوت، ئەوەش بەهۆى خۆپیشاندانەکانى شارى بەغدا لەساڵى 2015 کە جەخت لەسەر ڕۆڵى سەربەخۆکان دەکرایەوە و تا ڕادەیەک لێکتێگەیشتنى باڵانسى ڕاست کردەوە، بەشێوەیەکى کە دەبوایە حزبەکان لەدەرەوەى پەیوەندى حزبى زیاتر لە کەسایەتیەکیان بۆ پۆستێک دیارى بکردایە و پێشکەشى سەرۆک وەزیرانیان بکردایە بۆ ئەوەى یەکیان هەڵبژێرێت.
.
ئەو لێکتێگەیشتنەش لەحکومەتەکەى عادل عەبدولمەهدى لەساڵى 2018 گەشەى سەند، بەشێوەیەک هەندێک حزب نەیانتوانى پاڵێوراوەکانیان بسەپێنن و ناویان پێشکەشى سەرۆک وەزیران نەکرد، ئەوەش گەیشتە بیرۆکەى "قۆرخکردنى وەزارەتەکان" کە پێویست بوو سەرۆک وەزیران کاندیدێک پێشکەش بکات و دواتر رێکەوتن لەگەڵ سەرۆک وەزیران بکرێت لەسەر مەلەفەکان، بەوەش تواناى حزبەکان بۆ دەستگرتن بەسەر دیارکردنى پاڵێوراوان کەمبویەوە، بەڵام ئەوەش دەرگایەکى ترى کردەوە کە بە "حکومەتى بەڕێوەبەرى نوسینگەکان" ناسرابوو، کە حزبەکان ئەوەیان سەپاند کە زۆرینەى وەزیرەکان تەنها بەناو وەزیر بن و لەبەرامبەردا بەڕێوەبەرەکان حزبى بون و کارە ئیداریە راستیەکان ئەوان بیکەن، ئەوەش بەوە دەستى پێکرد کە سەرۆک وەزیران بەڕێوەبەرى نوسینگەى خۆى دیارى بکات کە ئەبو "جیهاد هاشمى" سەرکردەیەکى ئەنجومەنى باڵاى ئیسلامى بوو.
چاودێرانى دۆخى عێراقى پێیان وایە، بەشێکى سەرەکى کێشەکانى ئێستاى عێراق گۆڕینى باڵانسى پێکهاتەییە بۆ دابەشکارى حزبى، هەر ئەوەش بووە هۆى دروستبونى کێشمەکێش تەنانەت لەناو هەمان پێکهاتەشدا، بۆ نمونە کێشمەکێشى "شیعى - شیعى" دەستى پێکرد و بوە هۆى دروستبونى گرژى و شەڕى ناوخۆیى، هەروەها کێشمەکێشى کوردى لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمار بەردەوام بوو، لەناو سونەکانیشدا تۆمەت بەخشینەوە بە مامەڵەکردن بە پۆستەکانەوە دەستى پێکرد بەتایبەتى لەنێوان محەمەد حەلبوسى سەرۆکى ئێستاى پەرلەمان و خەمیس خەنجەر سەرۆکى پرۆژەى عەرەبى.
.
چاودێران دەڵێن، کێشمەکێشى نێوان پێکهاتەکان لەلایەک و کێشمەکێکى حزبەکانى نێو یەک پێکهاتە لەلایەکى تر لەهەموو وەرزەکاندا کێشمەکێشى پشکەکان بوو لە پۆستە سیادى و زاریەکان تا دەگاتە پۆستە ئیداریەکان، دواتریش کێشمەکێشى نێوان حزبەکانى یەک پێکهاتە لەسەر هەمان ئەو پۆستانە.
.
مەیدانەکانى خۆپیشاندانەکان چین دەڵێن؟
شەقامى عێراقى لە ڕێگەى ڕۆشنبیران و کەسایەتیە کۆمەڵایەتی و تایبەتمەندەکان لەماوەى ساڵانى رابردودا تێگەیشتنێکى کامڵتر و گەورەتریان بۆ "نوێنەرایەتى کردنى پێکهاتەیى" لە حکومەتدا کە بوەتە گرێیەکى گەورە پێشکەس کردوە ، بەتایبەتى کە سیستمى پەرلەمانى لەبارە بۆ ئەو جۆرە گفتوگۆیانە، مەیدانى خۆپیشاندانەکان پێیان وایە بونى نوێنەرانى کۆمەڵایەتى و مەزهەبى لەحکومەتدا بوەتە راستیەکە کە ناتوانیت خۆتى لێ لابدەیت ئەوەش بۆ دڵنیاکردنەوەى پێکهاتە جیاوازەکان، بەڵام پێویستە نوێنەرایەتى کردنى کۆمەڵایەتى بنەما بێت ئەویش دور لە دەسەڵاتى حزبەکان و لەڕێگەى پاکى هەڵبژاردنەکانەوە.
.
سەرچاوە سیاسیەکان باس لەوەدەکەن، گفتوگۆى نێوان حزبەکان لە ئێستادا سەبارەت بە حکومەتە چاوەڕوانکراوەکەى محەمەد تۆفیق عەلاوى هەوڵدانە بۆ گەڕانەوەى تێگەیشتنى "نوێنەرایەتیکردنى پێکهاتەیى" بۆ تێگەیشتنى پێشترى یاخود پشتبەستن بەیەکێک لە قۆناغەکانى، جا لە ڕێگەى کاندیدکردنى چەند کەسێکەوە بێت یان لەڕێگەى قۆرخکردنى وەزارەتەوە بێت، بەگوێرەى زانیاریە دزەپێکراوەکانیش عەلاوى دژى ئەوە وەستاوەتەوەو بەرگرى دەکات.
شیکەرەوان پێیان وایە، ئەو گرژییەى لەنێوان عەلاوى و هێزە سیاسیەکان دروست بووە بە یەکێک لەم ڕێگایانە چارەسەر دەبێت، یەکەم گەڕانەوە بۆ سیستمى پێشوو کە ڕازیکردنى حزبەکانە بە تەواوەتى ئەویش لە ڕێگەى قبوڵکردنى پاڵوراوەکانیان یان پێشکەشکردنى سێ ناو یان قۆرخکردنى وازارەت، رێگەی دوەمیش بریتیە لەوەى کە عەلاوى سەرپشک بکرێت پاڵێوراوەکان دیارى بکات بەڵام چاودێرى دەکرێت لەبابەتى باڵانسى پێکهاتەیى لەو حکومەتەدا.
.
بەڵام کورد و سونە گومانیان لەوە هەیە ئەگەر عەلاوى ئەو ڕێچکەیە بگرێتە بەر لە چوارچێوەى هاوپەیمانى فەتح - سائرون دەربچێت کە ئەوان پاڵاوتویانە، لەبەرئەوەش کە ناوبراوخۆى شیعەیە گفتوگۆى ژێربەژێر لەگەڵ ئەو کوتلانەدا دەکات سەبارەت بە پۆستەکان ئەوەش لەلایەن سونە و کوردەوە ڕەتدەکرێتەوە، کە پێیان وایە عەلاوى ئیستحقاقە سیاسیەکانیان دەدات بە کەسانێک کە خۆى دیارى کردون یاخود فەتح و سائرون دیارى کردون.
.
بۆ دەرچون لەو کێشەیە عەلاوى چ سیناریۆیەکى لەبەردەمدایە؟
چاودێران پێیان وایە عەلاوى دەتوانێت لەو کێشە سێ دوریە دەربچێت ئەویش بە یەک رێگە، بیسەلمێنێت کە بژاردە شیعیەکانى لەناو سیستمى ئەو حزبانە نین ئەوەش کاریکى سەختە، چونکە زۆرینەى زانیاریەکان باس لەوەدەکەن زۆرینەى ئەو ناوانەى پێشکەشکراون بۆ وەرگرتنى پۆستى وزارى لەناو ئەو سیستمەدان، ئەوەش واتاى ئەوەى کە سونە و کورد رەتیدەکەنەوە عەلاوى کۆنترۆڵى ئیستحقاقە سیاسیەکانیان بکات، لێرەشدا سێ سیناریۆ هەیە لە ئەگەرى تێپەڕاندنى حکومەتەکەى عەلاوى.
.
یەکەم
بەردەوامى ناڕەزایەتى کورد و سونە لە حکومەتەکەى عەلاوى، ئەوەش کابینەکەى تێدەپەڕێنێت بەڵام دەبێتە هۆى دابەشبون لەسەر ئاستى تاییفى و نەتەوەیى، ئەوەش کەیسێکى مەترسیدارەو لەسەر شەرعیەتى حکومەتەکەى عەلاوى دەکەوێت و دەرگاى کێشمەکێش لەگەڵیدا دەکاتەوە بەتایبەتى ئەگەر حزبە کوردى و سونیەکان ببن بە ئۆپۆزسیۆن لەپەرلەماندا.
.
دووەم
عەلاوى لایەنێک لەسەر حسابى لایەنێکى تر رازى بکات، ئەگەر کورد و سونە توڕە بکات ئەوا دەبێتە هۆى بێبەشکردنى لە تێپەڕاندنى کابینەکەى، ئەگەر شیعەش لەخۆى توڕە بکات ئەوا ڕوبەڕوى هەمان چارەنوس دەبێتەوە، توڕەکردنى کوتلە شیعیەکان واتاى رازی کردنى کوتلە کوردى و سونیەکانە، کوتلە شیعیەکان لە راگەیاندن داواى دانانى وەزیرى سەربەخۆ دەکەن دور لە حزبە سیاسیەکان بەڵام بەمەرجێک حزبە کوردى و سونیەکان لە حکومەتدا بەشدارى نەکەن، ئەوە عەلاوى دەخاتە کێشەیەکى گەورەوە ، یان گەڕانەوە بۆ بژاردەى دووەم کە رازیکردنى هەموو کوتلەکانە بە دابەشکردنى پۆستەکان سەرلەنوێ ئەوەش ڕوبەڕوى شەقامى توڕەى دەکاتەوە.
.
سێیەم
بەڵام بەگوێرەى سیناریۆى سێیەم دەکرێت سەرجەم حزبەکان لەبەشداریکردن لە حکومەت بێبەش بکرێن، بەوەى عەلاوى شەقام و مەیدانەکانى خۆپیشاندان بەلاى خۆیدا ڕادەکێشێت، لەوانەیە حکومەتەکەى تێنەپەڕێنێت ئەوەش هەواڵێکى خراپ نییە، بەڵام سنورێک بۆ تێگەیشتنى "نوێنەرایەتى کردنى پێکهاتەیى" دادەنێت و هاوکار دەبێت لە دیایکردنى شێوەى حکومەتەکانى داهاتوو.
.
ئەگەر سەیرێکى کۆبونەوەکەى مەسعود بارزانى و محەمەد حەلبوسى بکەین، بەدرێژایى ساڵانى ڕابردو کوتلە کوردیەکان و سونەکان بەرەو بژاردەى یەکەم چوون لەبابەتى نوێنەرایەتیکردنیان لە حکومەتەکاندا، ئەویش پێشکەشکردنى یەک کاندید یان چەند کاندیدێکە و پەنایان بۆ بژاردەى سێیەم نەبردوە کە قۆرخکردنى وەزارەتە و دواتریش رێکەوتن لەگەڵ وەزیرەکەیدا.
.
ئەوەش بێتوانایى حزبەکان بۆ کۆنترۆڵکردنى ئەو وەزارەتانە لەناوەوە پیشان دەدات بەهۆى کەمى کادرى سەربە خۆیان لە هەیکەلى وەزارەتەکاندا، بەپێچەوانەى هێزە شیعیەکانەوە کە دەتوانن لەڕێگەى ئەو کادرو پۆستە باڵایانەى هەیانە لە زۆربەى وەزارەتەکاندا کۆنترۆڵى هەر وەزارەتێک بکەن.
.
بەپێى بەیاننامەى هاوبەشى نێوان بارزانى و حەلبوسى لەکۆبونەوەکەدا باس لە بارودۆخى ئێستا و قەیرانە سیاسیەکان کە عێراقى پێدا تێپەڕ دەبێت کراوە لەوانەش پێکهێنانى حکومەت، لەبەر رۆشنایى کۆبونەوەکە هەردولا لەسەر چەند خاڵێک ڕێکەوتون کە ئەمانەن:
.
کارکردن لەگەڵ هێزە سیاسیەکان بۆ دەرچون لەو قەیرانەى ئێستا بونى هەیە، کە ئەوەش هاوکار دەبێت لە بەدەستهێنانەوەى سەقامگیرى لە بەغداو پارێزگاکانى باشورى عێراق.
.
هەر حکومەتێک کە بەڕێوەیە پێویستە نوێنەرى سەرجەم پێکهاتەکانى عێراق لەخۆ بگرێت، ئەوەش لەسەر بنەماى هاوبەشى نیشتمانى.
.
پێویستە بەرنامەى حکومى بینینێکى ئاشکراى تێدا بێت بۆ ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردنى پێشوەخت بە خێراترین کات ئەوەش لەوچارچێوەى جێبەجێکردنى داواکارى خۆپیشاندەران و پێویستە ئەو بابەتە لەکارە لەپێشینەکانى حکومەتى داهاتوو بێت.
.
پێویستە بەرنامەى حکومى پلانێکى ئاشکراى تێدا بێت بۆ گەڕانەوەى هەیبەتى دامەزراوەکانى دەوڵەت و چاکسازى ئاشتى کۆمەڵایەتى و کۆتایى هێنان بەدەستوەردانى دەرەکى و کۆکردنەوەى چەک لەدەستى دەوڵەتدا و کۆتایى هێنان بە سیماى سەربازى نا فەرمى.
.
بەردەوامى هاریکاریەکان لەگەڵ هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بۆ هاوکاریکردنى عێراق لە ڕوبەڕوبونەوەى مەترسى تیرۆر و کۆتایى هێنان بە پاشماوەکانى رێکخراوى داعش و کارکردن بۆ بەردەوامى پەیوەندیەکى پتەو لە نێوان لایەنەکان و سەرجەم هاوبەشەکان.
بابەتی پەیوەندیدار
پۆلیسی نیوزلەندا: تا ئێستا 49 کوژراو و 20 بریندار هەیە
2019.03.15 - 12:50
پۆلیسی سلێمانی لەماوەى دوو هەفتەدا 64 تۆمەتبارى دەستگیرکردووە
2019.02.28 - 15:19
ڤیدیۆ.. داعش كۆگاى چهك و تهقهمهنیهكانى لهباغۆز دهتهقێنێتهوه
2019.03.10 - 13:40
بهركهوتویهكى دیكهى چهكى كیمیایى گیانى لهدهستدا
2019.03.18 - 14:31
سلێمانی؛ له گردی مامهیاره ئاگری نهورۆز دهكرێتەوە
2019.03.17 - 21:41
زیاتر له 700 ملیار دینار خرایه سهر ههژماری ههرێمى كوردستان
2019.03.12 - 17:21
عەمار حەكیم: عێراق بە تاقیكردنەوەیەكی دیموكراسی نوێدا تێدەپەڕێت
2019.03.06 - 14:26
ئاڵای هەسەدە لەسەر گردی باغوز هەڵكرا
2019.03.05 - 12:04
هەسەدە هۆكاری درەنگ یەكلایكردنەوەی شەڕی كۆتایی لەگەڵ داعش ئاشكرا دەکات
2019.03.04 - 11:04
زۆرترین خوێنراو
وادەیەکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە ڕاگەیەندرا
2021.01.16 - 19:56
2021.01.16 - 14:48
هەڵوێستێکی نوێ لە دارایی پەرلەمانەوە لەبارەى لێبڕیی موچە
2021.01.16 - 10:05
نرخی تمەن بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە
2021.01.16 - 20:19
دوا هەڵوێستی پەرلەمان لەبارەی نرخی دۆلارەوە بەرامبەر دینار
2021.01.16 - 19:34
وادەی شەپۆلێکی بەفربارین لە هەرێم ڕاگەیەندرا
2021.01.16 - 11:07
چوار نیشانە ئاماژەیە بۆ بوونی بەرگرییەکی بەهێز لەدژی کۆرۆنا