گه‌ڕان

Shadow Shadow

وەزارەتی دارایی: بڕیار لە دامەزراندنی پێنج هەزار مامۆستای گرێبەست درا

2020.02.17 - 12:11
وەزارەتی دارایی: بڕیار لە دامەزراندنی پێنج هەزار مامۆستای گرێبەست درا
ناس کورد- وتەبێژی وەزارەتی دارایی ھەرێم ڕایگەیاند، ناوی زیاتر لە پێنج هەزار مامۆستای گرێبەستیان ناردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی بەهەمیشەییکردنیان و هەرکات بەڵگەنامە پێویستییەکانیان لە وەزارەتی پەروەردەوە بەدەست گەیشت دامەزراندنی ئەو مامۆستایانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ، رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 5 ھەزار مامۆستای گرێبەست دادەمەزرێن و ھەر كاتێك بەڵگەنامە پێویستەكان لە وەزارەتی پەروەردە بۆ وەزارەتی دارایی نێردران، پرۆسەكە دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە. ، ئەحمەد عەبدولرەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "دوێنێ یەکشەممە دوایین نوسراوی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست گەیشتە دەستمان لە وەزارەتی دارایی و ڕایسپاردوین بۆ داواكردنی بەڵگەنامە یاساییە پێویستەكان لە وەزارەتی پەروەردە". ، وتیشی، ھەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی نووسراوی بۆ ئەو مەبەستە ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە كردووە، بۆ ئەوەی بەڵگەنامە پێویستەكان بۆ وەزارەتەکەیان بنێرن بەمەبستی خێرا بەڕێکردنی مامەڵەکانیان و ھەركاتێك بەڵگەنامەكانی پەیوەست بەو پرسە گەشتە دەستیان ئەوا دامەزراندنی  مامۆستایانی گرێبەست دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە کە ژمارەیان زیاتر لە پێنج هەزار مامۆستایە.