گه‌ڕان

Shadow Shadow

مەسعود بارزانى و ئەیاد عەلاوى داواى مانەوەى هێزە بیانیەکان لە عێراق دەکەن

2020.02.15 - 17:35
مەسعود بارزانى و ئەیاد عەلاوى داواى  مانەوەى هێزە بیانیەکان  لە عێراق دەکەن
ناس کورد- مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و ئەیاد عەلاوى، سەرۆکى هاوپەیمانیى نیشتمانیى عێراقى کۆبونەوە و هەردولا جەختیان کردەوە کە پێویستە هێزە بیانیەکان لە عێراقدا بمێننەوە. . ئەمڕۆ شەممە، 15ی شوباتی 2020، مەسعود بارزانى لە هاوینەهەوارى سەڵاحەدین لەگەڵ ئەیان عەلاوى کۆبویەوە و بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان کردەوە کە عێراق پێویستی بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی هاوکاریی وڵات بکەن لە ڕوبەڕوبوونەی مەترسیی تیرۆر، بەتایبەتیش بە رەچاوکردنی جموجۆڵەکانی ئەمدواییەی داعش. . لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، عێراق وڵاتی فرەیی و پێکهاتەکانە و هیچ لایەنێکی سیاسی ناتوانێ لەبارەی بڕیارە چارەنووسسازەکانی دەوڵەت و داهاتووەکەی تاکڕەوی بکات، چونکە ئەوە دەبێتە هەڕەشە لەسەر یەکپارچەیی وڵات و ئاشتیی کۆمەڵایەتی. . هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی، هەردوولا بەپێویست دەزانن پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو نوێنەرایەتی هەمووان بکات و هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەشداریی تێدا بکەن تا یەکانگیریی نیشتمانی و خواستە ئاشتیخوازانەکانی خۆپێشاندەران و بزاڤی جەماوەری، بگرێتەخۆی.