گه‌ڕان

Shadow Shadow

ترسی کۆرۆنا..هەشت فڕۆکە لە فڕۆکەخانەیەکى لەندەن ڕاگیران

2020.02.15 - 09:04
ترسی کۆرۆنا..هەشت فڕۆکە لە فڕۆکەخانەیەکى لەندەن ڕاگیران
ناس کورد- فڕۆکەخانەى هیسرۆى لەندەن سەرلەبەیانى ئەمڕۆ (شەممە) ڕوبەڕووى “قەیرانێکى ڕاستەقینە” بووەوە، دواى ڕاگرتنى هەشت فڕۆکە و رێگریکردن لە دابەزینى سەرنشینەکانى، بەهۆى بوونى ترس لە سەرنشینەکانى ناوى کە توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووبن. . بەپێی پێگەى دەیلى مەیلى بەریتانى، بەرپرسانى فڕۆکەخانەکە ئەمڕۆ شەممە داواى لە سەرنشینەکانى فڕۆکەکان کرد کە لە سان فرانسیسکۆوە هاتبوون، لەناو فڕۆکەکانیان بمێننەوە، لەبەرئەوەى گوماندەکرێت سەرنشینەکان توشى ڤایرۆسەکە بووبن. . بەرپرسانى فڕۆکەخانەى هیسرۆ و بەرپرسانى گشتى تەندروستى ڕەتیانکردەوە هیچ قسەیەک بکەن لەو بارەیەوە. . یەکێک لە سەرنشینەکانى فڕۆکەکە وتى “کاتێک فڕۆکەکە گەیشت، پێمان ڕاگەیەنرا کە گومان هەیە لەبارەى بوونى حاڵەتى توشبوو بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، لەناو سەرنشینەکاندا، بەو هۆیەشەوە دەسەڵاتداران بۆ دڵنیابوون حەوت فڕۆکەى دیکەیان بۆ ماوەیەک ڕاگرتووە”. . دواى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، وڵاتان ڕێوشوێنى جیاجیایان گرتووەتە بەر بۆ ڕێگرى لە زیاتر بڵاوبوونەوەى، لەو چوارچێوەیەشدا بەشى زۆریان گەشتیان بۆ چین ڕاگرتووە کە شوێنى دەرکەوتنى ڤایرۆسەکەیە. . بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا بەهۆى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆناوە 1523 کەس گیانیان لەدەستداوە، 143 کەسیان لە 24 کاتژمێرى رابردوودا بووە. ژمارەى توشبووانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 66 هەزار کەس.