ناس كورد-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین راگه‌یه‌ندراوێكی نوێی له‌باره‌ی ژماره‌ی توشبووان و گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه كه به‌شێك له قوربانییه‌كان له‌ناو خودی كه‌رتی ته‌ندروستیدایه.
.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كه "به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه هه‌تا ئێستا شه‌ش كه‌س له تیمی كادرانی پزیشكی ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه".
.
هاوكات راگه‌یه‌ندراوه‌كه رونیده‌كاته‌وه، له‌ساته‌وه‌ختی ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسه‌كه‌وه هه‌تا ئێستا، نزیكه‌ی 1715 كه‌س له تیمی كادرانی پزیشكی وڵاتی چین توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
.
پێشتر لیژنه‌ی ته‌ندروستی هه‌رێمی هۆبی له وڵاتی چین ئامارێكی نوێی له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه راگه‌یاند و ئاشكرای كرد "ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه له هه‌رێمی ناوبراو كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی وڵاتی چین له یه‌ك رۆژدا 121 حاڵه‌ت بووه".
.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌هه‌رێمی هۆبی 4823 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه و به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسه‌كه ته‌نها له‌و هه‌رێمه‌دا بۆ نزیكه‌ی 52 هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
.