گه‌ڕان

Shadow Shadow

وێنە؛ ئێسکەپەیکەرى گیاندارێکى زەبەلاح و سەیر دۆزرایەوە

2020.02.13 - 22:44
وێنە؛ ئێسکەپەیکەرى گیاندارێکى زەبەلاح و سەیر دۆزرایەوە
ناس کورد-  ئێسکەپەیکەرى گیاندارێکى سەیر لە کەناراوەکانی سکۆتلەندا دۆزرایەوەو تائێستاش زانایان نازانن چییەو هەندێک لە دوانیشتوانى ناوچەکە پێیان وایە ئێسکەپەیکەرى دڕندەیەکى ئەفسانەییە کە باوەڕیان پێیەتى. ، سەرچاوەکانى هەواڵى سکۆتلەندا ئاماژەیان بەوەداوە، ئەو ئێسکەپەیکەرە بەهۆى زریانى کیاراوە دەرکەوتوە کە ماوەى چەند رۆژێکە چەند وڵاتێکى ئەوروپاى گرتوەتەوەو لە کەنارەکانى ئابەردین لە سکۆتلەندا دەرکەوتوە. ، ئەوەش هاتوە، هەندێک لە دانیشتوانى ناوچەکە باوەڕیان بە وەحشێکی ئەفسانەیى هەیە بەناوى "لوخ نیس" و پێیان وایە ئەو وەحشەیە مردوە، هەروەها ئەوانەى باوەڕیان بە بیردۆزى "پلانگێڕى" هەیە چەندین بابەت و قسەو قسەڵۆکیان لەسەرى دروستکردوە. ، ئێسکە پەیکەرەکە لە ژمارەیەک بڕبڕەى گەورە پێکهاتوە کە دوو ئێسک بە کۆتاییەکەیەوە بەستراوە ئەوەش لەو شێوەیە دەچێت کە لەئەفسانەى "لوخ نیس" باس کراوە، هەندێکیش پێیان وایە کە تیمساحێکى زەبەلاحەو هەندێکى تر پێیان وایە کە ئەختەبوتە و هەندێکش لەو باوەڕەدان بۆ نەهەنگ یان دۆلفین دەگەڕێتەوە. ، سەرەڕاى ئەوەى کە هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ بونى وەحشى "لوخ نیس" بەڵام زۆرینەى خەڵکى ناوچەکە باوەڕیان پێیەتى و سورن لەسەر ئەوەى ئێسکە پەیکەرى ئەو وەحشەیە، سەرەڕاى ئەوەش ئێسکە پەیکەرەکە زانایانى توشى تێڕامان کردوەو رونکردنەوەیەکى بڕوا پێهێنەریان نییە بۆى. ، لاى خۆیەوە دیڤید لوسۆ پرۆفیسۆر لەزانکۆى ئابەردین ئاماژەى بەوەداوە، پێویستیان بە زانیارى زیاترە بۆ دیاریکردنى جۆرى گیاندارەکە وتوشیەتى: "بەداخەوە ناتوانین لە تەنها لەو وێنەیەوە لەوە زیاتر بڵێین کە لەوانەیە جۆرێک لە نەهەنگ بێت".