گه‌ڕان

Shadow Shadow

یەکێتیی پێداچوونەوە بە خاڵەکانی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکەدا دەکات

2020.02.13 - 17:38
یەکێتیی پێداچوونەوە بە خاڵەکانی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکەدا دەکات
ناس کورد- کۆبونەوەى ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆتایى هات و  مستەفا چاوڕەش سەرپەرشتیاى کۆبونەوەکە ئاشکرایکرد: 12 ماده‌ی كۆتایی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یەکێتیی هه‌موار کراوەتەوەو کۆبونەوەى تریشیان دەبێت بۆ ئەوەى به‌شێوه‌یه‌كی باش هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێشتر گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه‌ پێداچونه‌وه‌ی تێدا بكرێت. ، سەبارەت بە کۆبونەوەکە مسته‌فا چاوڕه‌ش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتى: "لە کۆبونەوەکە باس لە حوكمه‌ كۆتاییه‌كانی كۆنگره‌ کرا، له‌ ماده‌ی 66 ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌ستمان پێكرد تا كۆتا مادده‌ كه‌ 77 ه‌". ، وتیىشى: "12 مادەی په‌یڕه‌ومان تێپه‌ڕاندوه‌، یه‌كێك له‌و مادانه‌ رێژه‌ی ژنانه‌ كه‌ له‌ 25% ی كاروباره‌كان بۆ ژنان ده‌بێت، هەروەها باسی ئه‌وه‌ كرا ئه‌و حزبانه‌ی دێنه‌ ناو یه‌كێتیی به‌ چی به‌رنامه‌یه‌ك بێن، هه‌موو ئه‌ندامان به‌ كۆی ده‌نگ پشتیوانیان لەو مادانە کردو تێپه‌ڕێنران". ، سەرپەرشتیاى کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی باسى لەوەشکرد: "بابه‌تی دارایی گفتوگۆی ته‌واوی له‌سه‌ر كراو ئه‌وه‌ به‌سترایه‌وه‌ به‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و هاوسه‌رۆكی و كارگێری مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌وانه‌وه‌، هەروەها هه‌موو ئه‌و ئۆرگانانه‌ی كه‌ له‌ناو یه‌كێتییدا هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بۆ كۆنگره‌ بێت یان بۆ ئیشوكاری ئیداری بێت، ده‌بێت هه‌موی به‌ هه‌ڵبژاردن بێت نه‌ك به‌ دامه‌زراندن. ، مستەفا چاوڕەش رونیشیکردەوە: "وه‌ك ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی تریشیان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باش هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێشتر له‌نێو هه‌ڤاڵان گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه‌ پێداچونه‌وه‌ی تێدا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وه‌كه‌ی پێ تۆكمه‌ تر بكرێت.