گه‌ڕان

Shadow Shadow

حكومه‌تی هه‌رێم: شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی به‌هه‌مان دیزاینی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت

2020.02.13 - 14:42
حكومه‌تی هه‌رێم: شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی به‌هه‌مان دیزاینی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت
ناس كورد- نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كاركردن له‌ پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی به‌هه‌مان دیزاینی خۆی له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. . له‌ راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "لە دوای پێداچوونەوەی لیژنە تەکنیکیەکانی پەیوەندیدار بە پرۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، زۆرێک لە پرۆژەکان ئامادەی جێبەجێکردن کراون، لەوانەش پرۆژەی شەقامی سەدمەتریی سلێمانی". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بە هەمان دیزاینی خۆی ڕەزامەندیی لەسەر دروستكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی داوە و لەم نزیکانە و دوای گونجاوبوونی کەشوهەوا و ئامادەکارییە بەراییەکان، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت". . راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "لە هەمان کاتدا ئامادەکاری بۆ خستنەگەڕی پرۆژەی دیکە لە پارێزگای هەڵەبجەش دەکرێت، لەوانەش پرۆژەی پردی تووەقوتە کە هەڵەبجە و دەربەندیخان بەیەکتر دەبەستێتەوە". .