گه‌ڕان

Shadow Shadow

نۆ ئامۆژگاری بۆ ئەوەى ببیتە سەرکردەیەکی باش لە کارەکەتدا

2020.02.12 - 14:04
نۆ ئامۆژگاری بۆ ئەوەى ببیتە سەرکردەیەکی باش لە کارەکەتدا
ناس کورد- هەموو کۆمەڵێک بەدەر لە تایبەتمەندییەکانیان پێویستیان بە سەرکردەیەک هەیە، گەرچى ناکۆکى لەسەر ئەو ڕۆڵە هەیە بەڵام سەرکردە واتا تەنها دەرکردنى فەرمان نیە بۆ بەرژەوەندییە تایبەتیەکانى خۆى بەڵکو ستراتیژیەتێکە دەتوانێت سەرپەرشتى ئەو گروپانە بکات بۆ هێنانەدى ئامانجەکانیان و ڕۆڵى ئەرێنیشى هەبێت بەرەو سەرکەوتن. . ئیرتۆر تۆرس لە ڕاپۆرتێیکیدا کە لە گۆڤارێکى ئیسپانیى بڵاوى کردووەتەوە، پێیوایە کارى کۆمەڵ چ لەناو دامەزراو و کۆمپانیا و ناوەندە نافەرمییەکانى تردا پێویستى بەسەرپەرشتیارى باش هەیە و ئەوەش وا دەکات بەهاى سەرکردە دەربکەوێت، ئەم خاڵانەى خوارەوەش چەند ڕینمایەکن بۆ سەرکردایەتیکردن پێویستن. . یەکەم: ڕاهاتن بە ڕێکخستنى هەموو شتێک بشێوی دوژمنی یەکەمی کاری پێکەوەییە، هەر بۆیە ڕۆڵی تۆ وەک سەرکردە بریتییە لە ئاگاداربوون لە وردەکارییەکان لە کاتی خۆیدا، زۆر گرنگە کە بزانیت ڕاوێژ بە کێ دەکەیت و زانیاری لە کوێوە دێت، کێش بەرپرسە لە هەر بەشێکی کارەکە، هاوکات پێویستە ئەو کارە بزانیت کە لە فڵان ڕۆژ و هەفتە و مانگدا دەبێت بکرێت، شکست لە ڕێکخستنی کار دەبێتەهۆی شکست هەموو بەشەکە و دواتر هەموو کارەکە. . دووەم: فێری پەیوەندییەکی باش ببە یەکێک لە تایبەتمەندییە ستراتیژییەکان کە کەسێک دەکاتە سەرکردە بریتییە لە بوونی پەیوەندییەکی باش و گەرەنتی گۆڕینەوەى ئەو زانیارییانە بکات کە لەنێوان خۆی و کۆمەڵەکەیدا دێت و دەچێت. زۆر گرنگە سەرکردە جیاوازی بکات لەنێوان ئەوەى کە خۆی دەیزانێت و ئەوەى ئەوان نایزانن بۆ ئەوەى نەکەوێتە هەڵە تێگەیشتنەوە، بۆ نمونە، وا دابنێت کە هەمووان لە فەرمان و ڕێکارەکانی تێگەیشتوون و جێبەجێ دەکەن لەکاتێکدا ئەوان پێچەوانەکەى دەکەن. سێیەم: دابەشکردنى ڕۆڵەکان زۆر پێویستە سەرکردە توانای ڕەواندنەوەى گومانەکانی هەبێت، هەروەها ئەوە ڕوون بکاتەوە کە کاری کەسێک لە کوێ دەستپێدەکات و لە کوێش کۆتایی دێت، بەرپرسیارێتی هەر کەسێکیش ڕوون بکاتەوە کە دەکەوێتە ئەستۆی. بەو شێوەیە، درز و کەلێن و هەڵەتێگەیشتن یان دەستوەردان لە ڕۆڵی یەکتر ڕوونادات، بە کورتی، هەموو کەسێک ئەرکی خۆی دەزانێت. . چوارەم: ئەزموونى ڕوداوەکان بکە تێپەڕبوون بە ئەزمونە مەیدانیەکاندا شارەزایی زیاتر دروستدەکات کە ئەوەش وا دەکات پێشبینى بۆ ڕوداوەکان و دوور کەوتنەوە لێیان بخوڵقێنێت. . پێنجەم: بزانە چۆن کارێک بە کەسێک دەسپێری بۆ باشتر بەڕێوەبردنى کاروبارەکان پێویستە ئەوە بزانیت کەى کاتى ئەوە هاتووە هەندێ ڕۆڵ بدەیتە کەسانى تر و هەندێکى تریش وەربگریتەوە لێیان. شەشەم: لە دۆخە سەختەکاندا ڕامەکە سەرکردەى ڕاستەقینە لە ڕوبەڕووبونەوە ڕاناکات تەنانەت گەر بێتو دۆخەکە سەخت و بێزارکەر و پڕ مەترسیش بێت بۆى. . حەوتەم: ڕێگاکانى هاندان بناسە هەموو کۆمەڵە و کەسێک چەندین توانای شاراوەیان هەیە، بە هاندان و ورە بەرزرکردنەوە و جۆشدان ئەو وزانە دەکەونەگەڕ، کارى سەرکردەیە ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ. . هەشتەم: لە کارەکەتەوە شت فێر ببە هەموو سەرکردەیەک پێویستى بەوەیە زانیارى لەسەر کارەکەى و ئەو گروپە هەبێت کە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات. ئەوەش زۆر گرنگە بۆ دیاریکردنی هەموو ئەرکێک و بەشەکان، گرنگە بۆ ئەوەى بزانیت هەموو کارمەندێک چی دەکات و بەشەکان ئەرکیان چییە. . نۆیەم: گوێ لە ڕەخنە بگرە و هەڵسەنگاندنەکان بەهەند وەربگرە بە باشى گوێگرتن کاردانەوە کەم دەکاتەوە ئەوەش بۆ زانینى پێداویستیەکانى ئەو خەڵکانەى کە ڕووبەڕووى کێشەکان دەبنەوە، هەروەها بۆ زانسنى ئامانج و بایەخدانیان.