گه‌ڕان

Shadow Shadow

وتەبێژی فەتح: یەکێتى و گۆڕان لە پشکى خۆیان لە حکومەت خۆش بوون

2020.02.11 - 22:49
وتەبێژی فەتح: یەکێتى و گۆڕان لە پشکى خۆیان لە حکومەت خۆش بوون
ناس کورد- وتەبێژى هاوپەیمانى فەتح ئاشکرایکرد، یەکێتى نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەى گۆڕان بە محەمەد تۆفیق عەلاوى، سەرۆکوەزیرانى ڕاسپێردراویان ڕاگەیاندووە کە لە پشکى خۆیان لە حکومەت خۆش دەبن. . ئەحمەد ئەسەدى، وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا ئاماژەى بەوەداوە: "حکومەتى عەلاوى یەکەم حکومەتە کە کاریگەریەکى نێودەوڵەتى پێوە دیار نییە، ئەوەش جێى نیگەرانییە". . سەبارەت بە پشکى فراکسیۆنە کوردییەکان لە حکومەتى داهاتوو دەڵێت: "یەکێتى و گۆڕان بە عەلاویان ڕاگەیاندوە کە ئەوان لە پشکى خۆیان لە حکومەت خۆش دەبن". .  وتەبێژەکەى هاوپەیمانى فەتح جیاواز لەبابەتى پێکهێنانى حکومەتى عێراق باسى لەوەشکردوە: "ئەبو مەهدى موهەندیس سوربووە لەسەر ئەوەى کە ئیدارەدانى دەوڵەت لەنێوان هەرسێ پێکهاتەکە (کورد، شیعە و سونە) بە باڵانس بێت، پەیوەندیەکى باشى لەگەڵ سەرکردەکانى هەرێمى کوردستان هەبوو، هەرگیز موجامەلەى کوردى نەکردوە و لەپێشەوەى ئەوانەوە بوو کە یاسایان لەکەرکوکدا سەپاند". . ئەبو مەهدى موهەندیش جێگرى پێشوى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى، لەسەرەتاى ئەمساڵدا لە شارى بەغدا لەگەڵ قاسم سولەیمانى سەرکردەى پێشوى فەیلەقى قودسى ئێرانى لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانى ئەمریکاوە کوژرا.