ناس کورد-
بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ڕەتیانکردەوە ستیڤن جیراردی ئەستێرە و کاپتنی پێشووی یانەکە بگەڕێننەوە تا وەک وەفایەک بۆ ئەو یارزانە، نازناوی پریمەرلیگ لەگەڵ یانەکە بەرزبکاتەوە.
,
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاندەرانی یانەی لیڤەرپوڵ داوایانکرد، یانەکەیان لە پێنج هەفتەی کۆتایی خولی ئینگلیزیدا ستیڤن جیراردی کاپتنی پێشووی یانەکە بگەڕێننەوە، تا ئەوەی لەگەڵ یانەکەدا نازناوی خولەکە بەرزبکاتەوە.
,
لەوبارەیەوە بیتێر مۆر، بهڕێوەبهری جێبهجێكاری لیڤهرپوول ڕایگەیاند: ” لەوبارەیەوە گفتوگۆمان کردووە، بەڵام، ئهوه زهحمهته ڕووبدات کە جیرارد بۆ ئەو ماوەیە بگەڕێتەوە یانەکە، چونکە ئەو ئێستا ڕاهێنەرە و لەوکاتەدا پێویستە وەک یاریزان بگەڕێتەوە".
,
وتیشی: "ههروهها ئهوه دهبێته هۆی ئهوهی، جیرارد کە یاریزانی پێشووی لیڤهرپولە، لهسهر ئهستۆی یاریزانانی ئێستای یانهكه ئهو نازناوه بهرز بكاتهوه، بۆیە ناتوانین ئەوە بکەین و ئەوە بڕیاریی كۆتاییه".
,
جیرارد له ساڵی 1998وە له یانەی لیڤەرپوڵ دەستی بە یاریکردن کردووە و بۆ ماوەی 17 ساڵ و واتە تا ساڵی 2015 لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بوو، لەو ماوەیەدا بەشداری 504 یاریی لەگەڵ ئەو یانەیەدا کرد و توانی 120 گۆڵ تۆمار بكات.