گه‌ڕان

Shadow Shadow

گروپێکی چەکدار کاروانی کۆمپانیایەکی سەر بە سوپای ئەمریکای لە نزیک بەغدا كرده‌ ئامانج

2020.02.11 - 14:58
گروپێکی چەکدار کاروانی کۆمپانیایەکی سەر بە سوپای ئەمریکای لە نزیک بەغدا كرده‌ ئامانج
ناس کورد- شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، گروپێکی چەکدار کاروانێکی کۆمپانیایەکی ئەمنی کە لە عێراق کاردەکات کردووەتە ئامانج، لە ئاکامیشدا ئۆتۆمبێلێکی ئەو کۆمپانیایە سوتاوە.  . بەگوێرەی ڕاگەیه‌ندراوێکی شانەی ئەمنی عێراق، دوێنێ (دووشەممە)، لە ناوچەی"عیدوانییە" گروپێکی چەکدارهێرشی کردوەتە سەر کاروانێکی کۆمپانیایەکی ئەمنی کە کاری گواستنەوەی ئازوقە دەکات بۆ سوپای ئەمریکا لە عێراق.  .  ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشەکە لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی بەغدا و ناوچەی" عیدوانییە" ڕویداوە کە دەکەوێتە باشوری بەغدای پایتەختەوە. هێرشەکە زیانی گیانی نەبوو بەڵکو تەنها ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری کۆمپانیاکە سوتاوە.  . دوای ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا، ڕۆژ بەڕۆژ هەڕەشەی گروپە چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌  ئێران لە عێراق دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا لەهەڵکشاندایە، بە تایبەتی دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری دەستەی حەشدی شەعبی لە سەرەتای مانگی کانونی دوەمی ڕابردودا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.  .