گه‌ڕان

Shadow Shadow

لە 24 کاتژمێردا 108 کەس گیانیان لەدەستداوە

دوایین ئامارى کۆرۆنا؛ ژمارەى مردووان و توشبووان لە هەڵکشانى بەردەوامدایە

2020.02.11 - 10:10
دوایین ئامارى کۆرۆنا؛ ژمارەى مردووان و توشبووان لە هەڵکشانى بەردەوامدایە
ناس کورد- ژمارەى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا و ئەو کەسانەى بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە لەبەرزبوونەوەدایە، سەرەڕاى هەوڵى وڵاتان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو ڤایرۆسە کوشندەیە. . حکومەتى پەکین ئەمرۆ (سێشەممە) ڕایگەیاند، ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى توشبوون بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 1016 کەس، ژمارەى توشبوانیش بۆ 42600 کەس بەرزبووەتەوە، دواى ئەوەى 2500 حاڵەتى نوێ تۆمارکراون لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا. . لیژنەى نیشتیمانى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە چین ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێرى ڕابردودا 108 حاڵەتى نوێی گیانلەدەستدان تۆمارکراون، 103 کەسیان لە شارى هوبى بوون. . چین لە هەوڵى کۆنتڕۆڵکردنى ڤایرۆسەکەدایە، کە لە کۆتایی ساڵى ڕابردووەوە بڵاوبووەتەوە و چەندین وڵاتى دیکەى گرتووەتەوە. . لەدەرەوەى چین، وڵاتى ئیمارات تۆمارکردنى حاڵەتێکى نوێی توشبوونى بەو ڤایرۆسە ڕاگەیاند، بەوەش ژمارەى توشبووانى ئەو وڵاتە بۆ هەشت کەس بەرزبووەوە. . بەهۆى بڵاوبوونەوەى زیاترى ڤایرۆسەکەوە، ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى بارى نائاسایی ڕاگەیاندووە و تا ئێستا سەرجەم هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەنجامى ئەوتۆیان لێنەکەوتووەتەوە. . بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا دوێنێ (دووشەممە) پێشبینیکرد مانگى نیسانى ئەمساڵ ڤایرۆسى کۆرۆنا کۆتایی بێت. .