گه‌ڕان

Shadow Shadow

وردەکاریی کۆبوونەوەى عەلاوى و گروپى 15.. بەڵێنی سێ وەزارەتی بە کورد داوە

2020.02.10 - 18:22
وردەکاریی کۆبوونەوەى عەلاوى و گروپى 15.. بەڵێنی سێ وەزارەتی بە کورد داوە
ناس کورد- محەمەد تۆفیق عەلاوى ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومەتی عێراق لەگەڵ گروپى 15 کۆبووەوە و پەرلەمانتارێکى گروپەکەش دەڵێت، عەلاوى وتویەتى لە کابینەکەیدا سێ وەزیر بۆ کورد دەبێت. . ئەحمەدى حاجى ڕەشید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنى کۆمەڵ لە بەغدا و ئەندامى گروپى 15 بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "عەلاوى پێی وتوون مەرجى ئەو بۆ وەزیرەکان ئەوەیە دەبێت دەستپاک و بەتوانا بێت هەروەها سەربەخۆ بێت، ئێمەش پێمان وت ئەگەر ئەو مەرجانە جێبەجێ بکەیت پشتگیریت دەکەین و ئەگەر جیاکارى بۆ هەر حزبێک بکەیت ئەوە پشتگیرى خۆمان دەکشێنینەوە". . وتیشى، "عەلاوى وتویەتى سێ وەزیر بۆ کورد دەبێت یەکیان بۆ پارتى و ئەوى تریان بۆ یەکێتى و ئەوى تریان بۆ سەربەخۆکان، ئێمەش وتمان ئەگەر کەسانى بێلایەنت دەوێت ئێمە ئەو جۆرە کەسانە دەناسین ئەگەر حزبیش بوو ئەوا ئێمەش حزبیمان هەیە". . سەبارەت بەوەى کە ئەوان پشتگیرى عەلاوى دەکەن بەڵام لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ڕەتدەکرێتەوە، ئەو پەرلەمانتارە وتى، "ئێمە پشتگیرى خۆپیشاندان دەکەین و ئەوان مافى خۆیانە و داواى شەفافیەت و نەهێشتنى گەندەڵى و ئەنجامدانى خزمەتگوزارى و هەڵبژاردنى پێشوەخت دەکەن و تا ئێرە ئێمە لەگەڵیانداین". . "بەڵام ئەوان کە هەموو کەس ڕەتدەکەنەوە لەگەڵ ئەوەدا نین، چونکە چۆنێتى دامەزراندنى حکومەت لە دەستوردا دیارى کراوە وڵات بەبێ دەستور بەڕێوە ناچێت، کەى لەناو مەیدانى خۆپیشاندانەکاندا خەڵک کاندید کراوە بۆ پێکهێنانى حکومەت، ئەمە پێچەوانەى عورفى هەموو جیهانە، ئەوانەى لە پشت خۆپیشاندەرانەوەن خۆیان کارتى دانوستانیان هەیە و عەلاویان بینیوە" ئەحمەدی حاجی ڕەشید وای وت.