گه‌ڕان

Shadow Shadow

بایرن دەیەوێت یەکێک لە سێ هێرشبەرەکەی لیڤەر بکاتە هاوڕێی لیڤاندۆڤسکی

2020.02.10 - 14:58
بایرن دەیەوێت یەکێک لە سێ هێرشبەرەکەی لیڤەر بکاتە هاوڕێی لیڤاندۆڤسکی
ناس کورد-   میدیا وەرزشییەکانی ئینگلتەرا ئاشكرایانکرد، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی چاوی بڕیوەتە یەکێک لە سێ هێرشەبەرەکەی یانەی لیڤەرپوڵ و دەیەوێت یەکێکیان بەرەو ئەڵمانیا پەلکێش بکات. ، ڕۆژنامەی میرەری بەڕیتانی بڵاویکردەوە، یانەی بایرن میونشن دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا ڕۆبێرت فێرمینۆی بەڕازیلی و هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بباتە ڕیزەکانی یانەکەی. ، میرەر ئاماژەی بەوەشکردووە، یانە ئەڵمانییەکە ئامادەیە بۆ بەدەستهێنانی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە گرێبەستێکی 75 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەشی لیڤەرپوڵ بکات. ، ڕۆژنامە بەڕیتانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بایرن دەیەوێت خۆی بنیادبنێتەوە و سەرەتاش لە هێڵی پێشەوە دەستیپێکردووە و دەیەوێت بە فێرمینۆ و هەروەها لیرۆی سانێی یاریزانی مانچستەر سیتی هاوشانی لیڤاندۆسکی هێڵی پێشەوەی تۆکمە بکاتەوە. ، فێرمینۆی بەڕازیلی ته‌مه‌نی 28 ساڵە و یەکێکە لە هێرشبەرە بەتواناکانی ئێستای تۆپی پێ کە  پێشتر ماوه‌ی چوار ساڵ لە هۆفێنهایمی ئەڵمانی یاری کردووە.