گه‌ڕان

Shadow Shadow

لەتەکیە تەقە لە تانکەرى گواستنەوەى غاز کرا

قایمقامى چەمچەماڵ: تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە و ناوى چەند کەسێکى دیکەى ئاشکراکردووە

2020.02.09 - 21:13
قایمقامى چەمچەماڵ: تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە و ناوى چەند کەسێکى دیکەى ئاشکراکردووە
ناس کورد-   ئێوارەى ئەمڕۆ لە سنورى ناحیەى تەکیەى سەر بە قەزاى چەمچەماڵ تەقە لە تانکەرەکانى گواستنەوەى غاز کراو و هێزە ئەمنییەکانیش یەکێک لە تەقەکەرەکانیان دەستگیرکرد. . رەمەک رەمەزان قایمقامى چەچەماڵ بە ناس کوردى ڕاگەیاند "کاتژمێر 5:30 ى ئێوارەى ئەمڕۆ لە ئۆتۆمبیلێکەوە تەقە لە تانکەرى گواستنەوەى غاز کراوە و دواى 15 خولەک هێزە ئەمنییەکان تەقەکەرێک و ئۆتۆمبیلەکەیان دەستگیرکردووە". . وتیشى "تانکەرەکان هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە و بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵى هێزە ئەمنییەکاندایە و ڕێگاکە دەپارێزن". . رەمەک رەمەزان باسى لەوەشکرد، ئەو کەسەى دەستگیرکراوە ناوى چەند کەسێکى دیکەشى ئاشکراکردووە و لێکۆڵینەوەکانیان لەو بارەیەوە بەردەوامن و ئەو کەسانەش دەستگیردەکرێن. . ئەو ڕووداوە لەکاتێکدایە، هەفتەى ڕابردوو وەزارەتى ناوخۆ هێزەکانى نەوت و غازى جوڵاند بۆ پاراستنى کێڵگەى غازى کۆرمۆر و پاراستنى ئاسایشى تانکەرەکانى گواستنەوەى غاز. . سۆران عومەر ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لەهەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى "تەقەکەرەکان لە دوو ئۆتۆمبیلی جۆری ئۆپڵ و لاندکرۆز تەقەیان لە تەنکەرەکانی گواستنەوەی غاز کرد، لەلایەن ئاسایشی ناحیەى تەکیەوە تەقەکەرێک بە ئۆتۆمبیلە ئۆپڵەکەوە دەستگیرکراوە و دوو تەقەکەری دیکە بەلاندکرۆزەکەوە ھەڵھاتوون". . باسى لەوەشکردووە، .ناسنامەی چەکدارەکان ناسراوە، پێویستە ھەڵھاتوەکانیش دەستگیر بکرێن و ئەوەشی لەپشت ئەم تەقەکردنەوەیە ڕوبەڕوی سزای یاسایی بکرێتەوە" . هەفتەى ڕابردوو قەیرانى غاز لە هەرێمى کوردستان سەریهەڵدا بەهۆى کێشەى تایبەت بە تەندەرى گواستنەوەى غازەوە لە کێڵگەى کۆرمۆر لە سنورى ناحیەى قادر کەرەم، دواتریش چەند جارێک تانکەرەکان گواستنەوەى غاز روبەڕووى تەقەلێکردن بوونەوە.