گه‌ڕان

Shadow Shadow

سێ کۆچبەری کورد لە باکوری کوردستان بەهۆی سەرماوە ڕەقبوونەوە

2020.02.09 - 11:35
سێ کۆچبەری کورد لە باکوری کوردستان بەهۆی سەرماوە ڕەقبوونەوە
ناس کورد- شەوی ڕابردوو لە سنووری نێوان هەردوو پارێزگای وانی باکووری کوردستان و پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی  سەرماوە 13 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە کە سێ کۆچبەریان کورد بوون. ، بەرپرسانی پارێزگای وان لە باکوری کوردستان و سەرچاوەکانی مافی مرۆڤی ئەو پارێزگایە ڕایانگەیاند، شەوی ڕابردوو 13 کەس لە سنوری شاری چاڵدێران بەهۆی سەرماوە ڕەقبوونەتەوە و گیانیان لەدەستداوە. ، ئاماژە بەوەشکراوە، کۆچبەرەکان 10 کەسیان ئەفغانی و سێ کەسیشیان خەڵکی کۆبانیی ڕۆژئاوای کوردستانن. ، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی وان ئەوەشی خستووەتەڕووو، بەوتەی کەسوکاری قوربانییەکان، تائێستا تەرمی کۆچبەرەکان لەژێر ڕنووی بەفردەرنەهێنراون و بەهۆی زۆری بەفر و سەرماوە ناتوانرێت تەرمەکان دەربهێنرێن.