گه‌ڕان

Shadow Shadow

دەنگنەدانی کورد و سونە بە دەرکردنی ئەمریکا مانای ئەوە نییە ڕازین بە مانەوەی

قەیس خەزعەلی: لەسەر داوای ئێران تۆڵەى قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیسمان دواخست

2020.02.09 - 11:15
قەیس خەزعەلی: لەسەر داوای ئێران تۆڵەى قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیسمان دواخست
ناس کورد- ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق دەربارەی تۆڵەنەکردنەوەیان لە ئەمریکا ڕایگەیاند، دەبوایە پاش 48 کاتژمێر لە کوژرانی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس، کردە سەربازییەکانی ئێمە دژ بە ئەمریکا لە عێراق دەستی پێبکرادیە، بەڵام لە سەر داوای کۆماری ئێسلامی ئێران ئەو کارە دواخر. . قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، دوای وتووێژێکی زۆر لە نێوان گروپە چەکدارییەکانی عێراق، بڕیاری ئەنجامدانی کاری سیاسی و خۆپیشاندانیان لەم  قۆناغەدا بە باش زانیوە، بۆیە خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی 24ی مانگی ڕابردوو باشترین وەڵام بووە بۆ ئەمریکییەکان. . خەزعەلی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بژاردەی ئەنجامدانی کاری سەربازی دژ بە ئەمریکا لە عێراق لەئێستادا کارێکی لەپێشینەی هەموو گروپە چەکدارییەکانی عێراقدایە. . قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق سوربوونی خۆیان لە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا و تۆڵەکردنەوەی لێیان دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، دەنگنەدانی کورد و سونە بە بڕیارەکەى پەرلەمان مانای ئەوە نییە ئەوان لەگەڵ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا نین لە عێراق. . خەزعەلی ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق بڕیارێکی شیعی بوو، دەنگنەدانی کورد و سونەش بە بڕیارەکە ئەوە ناگەیەنێت کە ئەوان لەگەڵ بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا نین لەعێراق. . وتیشی، "تیرۆکردنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهندیس لەلایەن ئەمریکاوە  سەرکەوتنێکی تاکتیکی گرنگ بوو بۆ ئەمریکا، بەڵام زیانێکی ستراتیژی بوو بۆ ئەو وڵاتە لە عێراق". . ئاماژەى بەوەشکردووە: "تیرۆکردنی ئەو دوو سەرکردەیە سەرەتای شکستەکانی ئەمریکایە لە عێراق کە بە بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق دەستیپێکرد کە لەلایەن پەرلەمانەوە  بڕیاری لەسەردرا" . . لە بەشێکی تری دیدارەکەیدا، خەزعەلی ئاماژەی بە بژاردەی بەرخودان کردووە دژ بە ئەمریکییەکان و دەڵێت: "تیرۆکردنی ئەو دوو سەرکردەیە لەلایەن ئەمریکاوە دیسانەوە پڕۆژەی بەرخودانی دژ بە ئەمریکییەکان لە عێراق زیندوو کردەوە". . خەزعەلی ئاماژەی بەوەکردووە، کە بەرهەڵستی  ئەمریکا لە عێراق کارێکی یاساییە، هەرکاتێک ئەمریکا سوربوو لە سەرمانەوە لەعێراق ئەو دەبێت کاری بەرخودان دەستپێبکات، ئەوەش بێ ئەوەی دامەزراوە فەرمییە سەربازییەکانی عێراق وەک سوپا و حەشدی شەعبی تێکەڵ بەو کارەبن. . دەربارەی بۆردوومانکردنی ناوبەناوی ناوچەی سەوز بە موشەکی کاتیۆشا، خەزعەلی ئاماژەی بەوەکردووە: "ئەو کردە سەربازییانە کارێکی شکستخواردووە، چونکە ئەو موشەکانە ناتوانن بە وردی ئامانجەکانیان بپێکن، سەرەڕای  ئەوەش توانای وێرانکردنی سنوردارە، ئەو کارەش بەلای ئێمەوە نیشانەی پرسیاری لەسەرە".