گه‌ڕان

Shadow Shadow

چەند بەرهەمێکی ساختەی قەڵەوکردن و لاوازکردن دەستی بەسەرداگیرا

2020.02.09 - 08:26
چەند بەرهەمێکی ساختەی قەڵەوکردن و لاوازکردن دەستی بەسەرداگیرا
ناس کورد- چەند بەرهەمێکی ساختە کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ریکلامیان بۆ دەکرێت و لەڕێی ئۆنلاین دەفرۆشرێن لەلایەن تیمی بەشی بازگەکانی دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان دەستیانبەسەرداگیرا و  ئەو دامەزراوەیەش هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات کە دوربکەونەوە لە بەکارهێنانیان. ، دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بڵاویکردەوە، لە بازگەی شێراوە چەند بەرهەمێکی ساختە کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیان پێوەدەکرێت دەستیانبەسەرداگیرا.   ، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بەرهەمانەی بۆ چارەسەرکردنی کێشکەمی و لاوازی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ریکلامیان بۆ دەکرێت، زیانی زۆریان بۆ تەندروستیی بەکارھێنەر هەیە، چونکە دەبنەھۆی بەرزەپەستانی خوێن، کۆنیشانەی کوشینگ، نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشییەکانی گەدە و ریخۆڵەکان، هەوکردنی پەنکریاس، سستیی گورچیلەکان، تێکدانی هاوسەنگیی هۆڕمۆنەکان، کپکردنی فرمانی مۆخی ئێسک و بەرگریی لەش، گلوکۆما، نەخۆشیی شەکرە، پووکانەوەی ئێسکەکان، ئاوسانی پەلەکان و رووخسار، نەخۆشیی پەرکەم و نەخۆشییە دەروونییەکان.   ، کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان داوای لە هاووڵاتیانیش کردووە، بە هەموو شێوەیەک خۆیان لە کڕینی بەرهەمە دەرمانسازییەکان لەڕێی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەدووربگرن.