گه‌ڕان

Shadow Shadow

دهۆک؛ ئۆتۆمبێلێک دوو خوشکی شێلا و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا

2020.02.08 - 19:52
دهۆک؛ ئۆتۆمبێلێک دوو خوشکی شێلا و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا
ناس کورد- لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە دهۆک، ئۆتۆمبێلێک لە دوو منداڵی دا و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا، دوو منداڵەکە کچ بوون و خوشکی یەکتربوون. ، ئازد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە: "کاتژمێر 5:25  خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت کامارۆ لە دوو منداڵی ڕەگەزی مێی داوە بەهۆیەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە". ، ئاماژەی بەوەشکردووە، منداڵەکان ناویان (دێلارا هێرش محەمەد و لاڤین هێرش محەمەد)ە و خوشک بوون.