گه‌ڕان

Shadow Shadow

پارەی جوتیاران وەزیری کشتوکاڵی هەرێم دەگەیەنێتە بەغدا

2020.02.07 - 13:46
پارەی جوتیاران وەزیری کشتوکاڵی هەرێم دەگەیەنێتە بەغدا
ناس کورد- شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی پارەی گەنمی جوتیاران سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە. . ئەمڕۆ هەینی، 7ی شوباتی 2020، حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و چەند پرسێکی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق تاوتوی بکات". . حسێن حەمە کەریم، ئاماژەی بەوەکرد: "خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم  و چەند بەرپرس و بەڕێوبەرێکی دیکەی حکومەت بەتایبەت بەرپرسانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان بەشدار دەبن". . وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وتیشی،"شاندەکە لەگەڵ وەزیرانی بازرگانی، کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەبارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تایبەت بە کشتوکاڵ و ئاو کۆدەبنەوە".