گه‌ڕان

Shadow Shadow

چین لێکۆڵینەوە دەکات لە مردنی ئەو پزیشکەى بۆ یەکەمجار هۆشداری دا لە بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا

2020.02.07 - 11:00
چین لێکۆڵینەوە دەکات لە مردنی ئەو پزیشکەى بۆ یەکەمجار هۆشداری دا لە بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا
ناس کورد- دەستەى پشکنینی چین ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە دەکەن لە مردنی ئەو پزشکەی شاری ووهان کە بۆ یەکەمجار هۆشداری دا لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرپرسانی چین بێدەنگیان کرد، هاوکات کۆی ژمارەى ئەوانەى بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا گەیشتە 636 کەس. . ئەمڕۆ هەینی، 7ی شوباتی 2020، لیژنەکە لە ڕاگەیانراوێکیدا بڵاویکردەوە، "تیمی لێکۆڵینەوە دەچێتەى شاری ووهان کە ناوەندی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکەیە و لێکۆڵینەوە لە مردنی لی وینلیانگی پزیشک دەکەن کە بووەتە جێگەی پرسیار لای زۆرێک لە خەڵکی ناوچەکە." . زیاتر بخوێنەوە: چیرۆکی ئەو پزیشکەی بۆ یەکەمجار کۆرۆناى نوێى ئاشکرا کرد.. چی بەسەرهات؟ . بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نەخۆشخانەى ووهانی ناوەندی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ویچات ڕایگەیاند کە پزیشک لی وینلیانگی تەمەن 34 ساڵ گیانی لەدەستداوە، ئەوەش بووەهۆی توڕەیی و خەمباری خەڵکی ناوچەکە. . ئەو یەکێک بوو لە هەشت پزیشکەى کە پۆلیسی چین لێکۆڵینەوەى لێکردبوون بەهۆی بڵاوکردنی هەواڵی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسێک کە لە سارس دەچێت و دواتریش دەرکەوت کە کۆرۆنا بووە. . ڕۆژی 12ی کانونی یەکەمی 2019، ڤایرۆسێکی نادیار لە شاری ووهانی چینی دەرکەوت، بەڵام لە ناوڕاستی مانگی کانونی دووەمدا بەرپرسانی چین بابەتەکەیان ڕاگەیاند. . تائێستا 31 هەزار و 175 کەس لە چین توشی ڤایرۆسەکە بوون و 636 کەسی کوشتووە، هاوکات تائێستا هەزار و 615 کەسیش چارەسەری تەندروستییان وەرگرتووە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە. . هاوکات تائێستا 25 وڵاتی جیهانیش بوونی حاڵەتی توشبونیان ڕاگەیاندووە.