گه‌ڕان

Shadow Shadow

لە ڕاهێنانەکانی بەرشەلۆنە مێسى و شتیگن کردیان بەشەڕ

2020.02.06 - 23:47
لە ڕاهێنانەکانی بەرشەلۆنە مێسى و شتیگن کردیان بەشەڕ
ناس کورد- لیۆنێل مێسى ئەرجەنتینى و ئەستێرەى یەکەمى یانەى بەرشەلۆنە لەگەڵ تێر شتێگنی گۆڵپارێزی یانەکەدا لەکاتى راهێناندا بووەتە شەڕ و دەنگەدەنگیان و یاریزانەکان چوونەتە نێوانیانەوە. . رۆژنامەى ئاسى ئیسپانى لەهەواڵێکدا بڵاویکردوەتەوە، روداوێکى نەخوازراو لە راهێنانەکانى بەرشەلۆنە رویداوەو مێسى لەگەڵ تێر شتیگنى گۆڵپارێزى یانەکەیە بووە بە شەڕ و دەنگە دەنگى. .   ئەوەش هاتوە، روداوەکە لەکاتى دابەشکردنى یاریزانەکان بووە بەسەر دوو تیمدا لەکاتى راهێنانەکاندا، بەڵام مێسى و گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکە بوە بەشەڕیان و یاریزانەکانى ترى یانەکە چونەتە نێوانیانەوە و هۆکارەکەشى بەڕونى دیار نییە . بەپێى وتەى سەرچاوەیەک لەئیدارەى یانەى بەرشەلۆنەوە کە بە پێگەکەى وتوە، هۆکارى شەڕەکە بەهۆى پارێزگاریکردن بووە لە سەقامگیرى یانەکە و بەڵاڕێدانەبردنى تەرکیزى یاریزانەکان. . پێشتریش مێسى لەڕێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە هێرشى کردە سەر ئێریک ئەبیداڵى هاوڕێى پێشوى کە ئێستا بەڕێوەبەرى وەرزشى یانەکەیە.