گه‌ڕان

Shadow Shadow

لە بەرژەوەندی موقتەدا سەدر لە خاکی ئێراندا ڕێککەوتن لەسەر محەمەد عەلاوی کراوە

2020.02.06 - 19:00
 لە بەرژەوەندی موقتەدا سەدر لە خاکی ئێراندا ڕێککەوتن لەسەر محەمەد عەلاوی کراوە
ناس کورد-   هاوپەیمانى سائیرون بانگەشەى ئەوە دەکات کە دەستوەرناداتە کاروبارەکانى محمەد عەلاویەوە و هیچ دانوستانێکى لەگەڵدا ئەنجامنادات بۆ ئەوەى سەربەستانە کارەکانى خۆى بەڕێوە ببات، بەپێى چەند میدیایەکى جیهانیش ڕێککەوتنى پیشوەختە لەنیوان فەتح و سائیروندا بۆ کاندید کردنى عەلاوى بەسەرپەرشتى ئێران و لە ناوی خاکی ئەو وڵاتەدا ئەنجامدراوە و هەموو شتێک بڕێندراوەتەوە. ، چالاکانى خۆپیشاندانەکانیش دەلێن، موقتتەدا سەدر پشکى شێرى لەڕێکەوتنەکەدا بەرکەوتووە دەیەوێت بەزەبرى هێز خۆپیشاندانەکان سەرکوت بکات، بەتایبەت دواى ئەوەى سەدر دەستخۆشى لەئەنجامدەرانى کۆمەڵکوژییەکەى نەجەف کرد. ،

"دەستوەرنادەنە کاروبارەکانی عەلاوی"

، ڕەعد حسێن، ئەندامى هاوپەیمانى سائیرون لە پەرلەمانى عێراق بەمیدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند، تا ئێستاش هاوپەیمانى سائیرون هەڵوێستى نەگۆڕە و دەستوەرناداتە کابینە وەزارییەکەى محمەد تۆفیق عەلاوى، کاندیدى ڕاسپێردراو بۆ سەرۆکوەزیرانى نوێ و تەنانەت هیچ دەستێوەردانێک لەبەرنامە حکومییەکەیدا ناکات. ، ئاماژەى بەوەشکردووە، ڕاوبۆچوونى سائیروان ئەو کاتە گوزارشتى لێدەکرێت کاتیک بەرنامەى حکومەت و وەزیرەکان دەچنە پەڕلەمان. ،

"لە خاکی ئێران دا ڕێککەوتن لەسەر عەلاوی کراوە و دەرکردنی ئەمریکا لە عێراق مەرجێکە بۆی"

، بەگویرەى ڕاپۆرتی میدیا عێراقییەکان، ماوەیەک لەمەوبەر و لەشارى قوممى ئێران و بەسەر پەرشتى ئەو وڵاتە هەر یەکە لە هاوپەیمانى فەتح و سائیرون لەسەر کاندیدکردنى محمەد تۆفیق عەلاوى بۆ سەرۆکوەزیرانى نوێ ڕێکەوتوون و دوو مەرجیشیان بۆ داناوە، هەڵویستە میدیاکانى ئێستاى ڕەوتى سەدریش بەگوماناوى وەسف دەکرێت. ، هەرچەندە پەرلەمانتارەکەى سائیرون پێچەوانەى ڕێککەوتنى پشتەوەى پەردەکان دەڵێت:" لەدریژەى کۆبوونەوەکانى دا لەگەڵ لایەنە سیاسیەکاندا، هاوپەیمانى سائیرون چاوى بەعەلاوى ناکەوێت و هیچ ڕاوێژکیشى لەگەڵدا ناکات ئەوەش بەمەبەستى پێدانى دەرفەتێکى سەربەستانەى تەواو بۆ بژاردەکردنى وەزیرەکانى"، بەڵام بەگوێرەی میدیاکان لە ئێران هەموو شتێک بڕێندراوەتەوە. ، میدیا عێراقییاک باسیان لەوەشکردووە، لەکۆبونەوەکەى شارى قوممى ئێران ئەو دوو لایەنە سیاسییە بەهیزەى شیعەکانى عێراق کە کابینەکەى عەبدولمەهدیشیان پێکهێنا و بەرێککەوتنى ئەوان دروستبوو، لەسەر تەواوى بەرنامەى حکومەت و شێوازى کاندیدى وەزیرەکان و هیڵە گشتیەکان کابینەى نوێ ڕێکەوتوون. ، هەر بەگوێرەى ئەو ڕاپۆرتە میدیاییانە، دۆسییەى نەوت و دۆسییەى دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکا لەعێراق تەوەرێکى سەرەکى ڕێکەوتنەکەى فەتح و سائیرون بووە بۆ کاندیدکردنى عەلاوى کراوەتە مەرج بەسەرییەوە و دۆسییەکانى تریش وازى لێبهێنێت تا کاتى یەکلا کردنەوەى پرۆسەى سیاسى لەڕێگەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختەوە. ، میدیاکان باسیان لەوەش کردووە، لەئێستادا سائیرون هەوڵەکانى بۆ ئەوە چڕکردووەتەوە، لەپشت پەردەوە، محمەد تۆفیق عەلاوى وەکو کاندیدى سەربەخۆ و بێ لایەنەکان لەشەقامدا بناسێنیت هەر بۆیە بانگەشەى ئەوە دەکات کە ناوبراو کاندیدى شەقامە. ،

عەلاوى نمایندەى شەقام دەکات، یاخود سەدر بۆ بەرژەوەندی خۆی پشتگیری دەکات..؟

، دواى کۆتایهاتنى ئەو وادەیەى کە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق بۆ یەکلاکردنەوەى کاندیدى سەرۆکوەزیران خستیە بەردەم لایەنە سیاسیەکان کە سەرەتاى ئەم مانگە  1ى شوبات بوو، دواى ئەوەى هیچ ڕێکەوتنێکى فەرمى بۆ یەکلاکردنەوەى ئەوپۆستە لەنێوان لایەنە شیعەکاندا ڕانەگەیەنرا، نیوەڕۆى هەمان ڕۆژ سەرۆککۆمارى عیراق، محمەمەد تۆفیق عەلاوى وەکو کاندیدى سەرەکى ڕاسپارد بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى نوێ. ، دوا بەدواى ئاشکراکردنى ناوەکەى و پرۆسەى ڕاسپاردنەکەى، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتى سەدریش لەتویتێکى دا پشتیوانى خۆى بۆ ئەو کاندیدە دەربڕى و پیرۆزبایى لەعێراقیەکان کرد بەوەى گەل سەرکەوتووە و شەقام لەکاندیدکردن عەلاوی بۆ ئەو پۆستە سەرکەوتنى بەدەستهێناوە. ، دواى ناردنى چەند پەیامێکیش لەلایەن عەلاوییەوە بۆ خۆپیشاندەران جەختى لەوەکردەوە، کە نوینەرى خۆپیشاندەرانە و کەسێکى سەربەخۆیە و بۆ پێکهێنانى کابینەکەشى پشت نابەسێتە کاندیدى حزبى و هەمویان ڕەتدەکاتەوە. ، بەڵام لەلایەن زۆرینەی شەقامى خۆپیشاندەرانەوە عەلاوى ڕەتکرایەوە و بەهۆى ئەوەى بەکەسێکى سیاسییە کە پیشتر بەرپرسیارێتى هەبووە لەکابینەکانى پێشوودا و سەر بەنەوەى کۆنى سیاسین و بەلاى ئەوانەوە وەکو خەڵکانى ناڕازى تەنها کاندیدى بێ لایەن کە ڕابردووى لەگەڵ حزبەکاندا نەبێت و لەکۆن و لەئێستاشدا، سەرەڕاى ئەوەى ژمارەیەکى دیکەش لەخۆپیشاندەران، عەلاویان بەتێوەگلاو لەدۆسیەى گەندەڵیدا تۆمەتبار کرد کە ئەوکاتەى وەزیرى پەیوەندییەکان بووە. ، ڕەوتى سەدریش سوور بوو لەسەر سەپاندنى ئەو کاندیدە، بەڵام بەشێوازى جیاجیا، موقتەدا سەدر جارێکى دیکە و لەبەروارى 31 ى مانگى ڕابردوو بڕیارى گەڕانەوەى لایەنگرانى بۆ شەقام دا و داواى بەرپاکردنى شۆڕش و بەدادگاى گەیاندنى گەندەڵکارانى دەکرد، ڕۆژێک دواتریش کڵاو شینەکان چوونە ناو خۆپیشاندەرانى مەیدانەکانى بەغدا و چەند شارێکى دیکەوە، هەمان ڕۆژ کە 2ى شوبات بوو گرژى و ئاڵۆزى لەنێوان خۆپیشاندەراندا ڕوویدا و بەگوێرەى شایەتحاڵەکان و چەند دامەزراوەیەکى فەرمیش کڵاو شینەکان بەرپرسن لەو توندوتیژییانە. ، دواى دانەمرکاندنەوەى خۆپیشاندەران و بەردەوام بوون لەڕەتکردنەوەى عەلاوى و داوا کردنى کاندیدێکى سەربەخۆ بۆ پۆستەکە، تا دوێنێ شەو بەفەرمى لەلایەن چەکدارە دەمامکدارە کڵاو شینەکانەوە هێرش کرایە سەر خۆپیشاندەران و 11 خۆپیشاندەرى شارەکە کوژرا و نزیکەى 30 کەسى تریش بریندار بوون. ، بۆ دەستخۆشى کردنیش لەکۆمەڵکوژى کردنى خۆپیشاندەرانى نەجەف لەو هەژمارى  تویتەرێکیدا کە بەناوى محمەد ساڵح عێراقیەوە دروستکراوە و خاوەنەکەى موقتەدا سەدرە و بەناوى باپیرییەوە دایناوە نوسیویەتى :" سوپاس بۆ خودا لەتێکدەران ڕزگارمان بوو". ، بەشێک لە چاودێرانى سیاسى و چالاکانى خۆپیشاندانەکانى عێراق کە قسەیان بۆ میدیا جیهانیەکان کردووە لەسەر ئەو ڕێککەوتنە نوێیەى نێوان ئەو دوو  لایەنە بۆ کاندیدکردنى عەلاوى، باسیان لەوە کردووە، پێدەچێت دەستکەوتى ڕەوتى سەدرى لەپێکهێنانى کابینەى نوێدا زۆرتر بێت لەچاو کابینەکەى عەبدولمەهدى، بەتایبەت فەتح بەڵێنى ئەوەى پێدابێت لەبەرکەوتەکانى خۆى قەرەبووى پشکەکانى بکاتەوە و دەسەڵاتى فراوانترى هەبێت و بۆ ئەوەى وەکو لایەنى سیاسى یەکەمیش دەربکەوێت کە خاوەن گەورەترین فراکسیۆنى پەرلەمانیشە، هەربۆیەوە دەیەوێت بەهێز و ڕشتنی خوێن عەلاوی بسەپێنێت. ،  

گرەوێکی دیکەی ئێران

، جموجۆڵەکانى سەدر و لایەنگرانى بۆ سەرکوتکردنى خۆپیشاندانەکان و کۆتایپێهێنانیان دواى نزیکەى پێنج مانگ بەردەوامى کە کوژرانى سەدان کەس و برینداربوونى هەزارانی دیکەی لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکانى عێراق و قەناس بەدەستەکانیش نەیانتوانى کۆتایى پێبهێنن، پێدەچێت بەپێى ڕێکەوتنەکەى قومم و بەسەر پەرشتى ئێران گرەوەکە سەدر کردبێتى. ، سووربونى ئێرانیش لەو ڕێککەوتنەدا پێدەچێت گرەوێکى دیکەی ئێران بێت کە بەدۆخى عێراقەوە بیکات دواى ڕوداوەکانى کوشتنى قاسم سولەیمانى، بەتایبەت لەئێستادا ئێران بەجدى دەیەوێت ناکۆکیەکانى نێوان شیعەکانى عێراق لەمکاتەدا کەمبکاتەوە و بگەنە ڕێککەوتنێک. ، ڕۆژنامەى ( سەباحى نو)ى ئیرانى نوسیویەتى :"لەئەنجامى یەکڕیزى عێراقەوە سائیرون و فەتح لەسەر کاندید کردنى عەلاوى ڕێککەوتن".