گه‌ڕان

Shadow Shadow

پیلۆسی لە پشتەوە دەقی وتارەکەى ترەمپی دڕاند.. ترەمپیش تەوقەى لەگەڵ نەکرد (ڤیدیۆ)

2020.02.05 - 08:42
پیلۆسی لە پشتەوە دەقی وتارەکەى ترەمپی دڕاند.. ترەمپیش تەوقەى لەگەڵ نەکرد (ڤیدیۆ)
ناس کورد-

ڕێک دوای تەواوبوونی وتارەکەى ترەمپ لە بەردەم کۆنگرێس، نانسی پیلۆسی، سەرۆکى کۆنگرێس دەقی وتارەکەى ترەمپی بە دووجار دڕاند.

. وەک نەریتێک و پێش ئەوەى دەستپێ بکات، ترەمپ کۆپییەکی دەقی وتارەکانی دەدات بە پیلۆسی، بەڵام ئەمجارە لەگەڵ تەواوبوونی وتارەکە و چەپڵە و دەستخۆشی کۆمارییەکانی کۆنگرێس بۆ قسەکانی، نانسی پیلۆسی کە سەر بە دیموکراتەکانە هەستایە سەر پێ و لە پشتی ترەمپەوە دەقی وتارەکەى دڕاند. . بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (سێشەممە بە کاتی ئەمریکا)، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا وتاری "بارودۆخی نەتەوە"ی خوێندەوە کە وتارێکی ساڵانەى سەرۆکى ئەمریکایە و تێیدا سەرۆک لە بەردەم کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیراندا کورتەیەک لە دۆخی ئابوری و سیاسی و دەستکەوت و ئەجێندای داهاتووی دەخاتەڕوو. [video width="1920" height="1080" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/Pelosi-tears-up-Trumps-State-of-the-Union-address.mp4"][/video] ئەو حاڵەتەش کە پێشتر ڕووی نەداوە و یەکێکی ترە لە نیشانەکانی ناکۆکی توندی نێوان ئەو دوو سەرۆکە بە تایبەتی و بە شێوەیەکی گشتیش لەنێوان ئەندامانی کۆماری و دیموکراتەکان. . لەکاتی دڕاندنی دەقی وتارەکەدا لەلایەن پیلۆسی، کۆشکی سپی کامێرای پەخشی ڕاستەوخۆی وتارەکەى گۆڕی بۆ ئەوەى دیار نەبێت. . ئەمجارە سەرەى ترەمپ هات، دوای چەپڵە و دەستخۆشی کۆمارییەکان لەدوای تەواوکردنی وتارەکەى، نانسی پیلۆسی دەستی ڕاکێشا بۆئەوەى تەوقە لەگەڵ ترەمپ بکات، بەڵام ترەمپ وەڵامی تەوقەکەى نەدایەوە. [video width="1280" height="720" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/Trump-Refuses-to-Shake-Pelosi’s-Hand-at-2020-State-of-the-Union.mp4"][/video]   لەدوای ئەوەش، نانسی لە تویتێکدا لەبارەى ئەو کارەى ترەمپ نوسیویەتی، "دیموکراتەکان هەرگیز ناوەستن لە ڕاکێشانی دەستی هاوڕێیەتی تاوەکو کارەکە تەواو بکەن لەپێناو خەڵکدا، ئێمە کار دەکەین بۆئەوەى شتێکی هاوبەش بدۆزینەوە تا بتوانین کاری تێدا بکەین، بەڵام لە شوێنی خۆمان دەوەستین کاتێک نەتوانین."   https://twitter.com/SpeakerPelosi/status/1224907608982802433?s=20