گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڕێگای سەرەکی سلێمانی–عه‌ربه‌ت گیرا

به‌شێك له‌ هاووڵاتیانی عەربەت گردبوونه‌وه‌ و بەڕێوبەری ناحیەكه‌ پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران ده‌ربڕی

2020.02.04 - 11:44
به‌شێك له‌ هاووڵاتیانی عەربەت گردبوونه‌وه‌ و بەڕێوبەری ناحیەكه‌ پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران ده‌ربڕی
  ناس کورد – لە ناحیەی عەربەت بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە به‌شێك له‌ هاووڵاتیان گردبوونه‌وه‌ و چەند ڕێگایەکی سەرەکییان گرت. . لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ (سێشەممە)وە بەشێک لە هاووڵاتیان و دانیشتوانی عەربەت بەهۆی نەبونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانەوە گردبونه‌وه‌ و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا. . خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی سلێمانی–عه‌ربه‌تیان گرتوە و ڕێگا نادەن هیچ ئۆتۆمبیلێک تێپەڕ بێت و هێزە ئەمنییەکانیش لەنزیک خۆپیشاندەرانەوە وەستاون. . دابان محەمەد، بەڕێوبەری ناحیەی عەربەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند :"خۆپیشاندانەکە بەمەبەستی داواکردنی نەوت و غاز و کارەبایە و عەربەرتیش وەکو هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان تاوەکو ئێستا نەوتی وەرنەگرتوە و ماوەی هەفتەیەکیشە غازی بۆ نەهاتوە ئەوەش نیگەرای هاووڵاتیانی لێکەتووەتەوە". . دابان محەمەد ئاماژەی بەوەکرد :"ئێمە پشتیوانی لە داواکاری خۆپیشاندەران دەکەین و ئێمەش وەکو ئەوان لە ماڵەکانی خۆماندا هەمان کێشەمان هەیە، هەروەها ئەوەی بە ئێمەش بکرێت درێغی ناکەین و دەنگ و پەیام و داوکارییەکانیان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەگەیه‌نین". . بەڕێوه‌بەری ناحیەی عەربەت وتیشی :"لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لەنزیکی خۆپیشاندەرانن و خۆپیشاندەران دەپارێزن و ئێمەش داومان کردوە هیچ گرژی و ئاڵۆزییەک دروست نەبێت هەرچەندە خۆپیشاندانەکە بێ مۆڵەت بوە". .