گه‌ڕان

Shadow Shadow

درێژترین قردێلەی شێرپەنجە لە جیهاندا نمایشده‌كرێت

هەرێم لە دەرگاى شێرپەنجەوە دەیەوێت بچێتە ناو کتێبى گینسەوە

2020.02.04 - 09:29
هەرێم لە دەرگاى شێرپەنجەوە دەیەوێت بچێتە ناو کتێبى گینسەوە
ناس کورد-   لە رۆژى جیهانى بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشى شێرپەنجەدا گەورەترین ماراسۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشییەکە لە سلێمانى بەڕێوەدەچێت، بەئامانجى ئەوەى بچێتە ناو کتێبی گینسەوە بۆ ژمارە پێوانییەکان. . ماراسۆنەکە لەلایەن رێکخراوی ئاڤى به هەماهەنگى وەزارەتى تەندروستى و بەڕێوبەرايەتى تەندروستى گشتى سلێمانى لەژێر دروشمی (بەیەکەوە رادەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە) ئەنجامدەدرێت. . لە خاڵی کۆتایی ماراسۆنەکەدا دەستدەکرێت بە نمایشکردنی درێژترین قردێلەی شێرپەنجە لە جیهاندا کە 7.300 مەتر درێژە و کتیبی گینس بۆ تۆمارکردنی ئەو ریکۆردە جیهانییە لە ئیڤێنتەکە بەشداردەبێت. . نەخۆشى شێرپەنجە یەکێکە لە دیارترین ئەو نەخۆشیانەى لە هەرێم بڵاوبووەتەوە و ساڵانە سەدان حاڵەتى توشبوون بەو نەخۆشییە تۆماردەکرێت. .