گه‌ڕان

Shadow Shadow

دووەم حاڵەتى گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەدەرەوەى چین تۆمارکرا

2020.02.04 - 08:46
دووەم حاڵەتى گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەدەرەوەى چین تۆمارکرا
ناس کورد-   کەسێکى توشبوو بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هۆنگ کۆنگ گیانى لەدەستدا، ئەوەش دووەم حاڵەتى گیانلەدەستدانە بەو ڤایرۆسە لەدەرەوەى چین کە سەنتەرى بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسه‌كه‌یه‌. . کەناڵى (تى ڤى پی) لەزاى دەسەڵاتدارانى هۆنگ کۆنگەوە بڵاوی كرده‌وه‌، ئەو کەسە تەمەنى 39 ساڵە و بەهۆى ڤایرۆسەکەوە بەتەواوى تەندروستى تێکچووە. . بەپێی ئامارەکان، لە هۆنگ کۆنگ 15 حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراون. . نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 31ی کانوونی دووەمی ڕابردوو یەکەمین حاڵەتی ڕاگەیەنراو لەئێستاشدا بووەتە مەترسییەکی جیهانی، تا ئێستا زیاتر لە 17 هەزار حاڵەتی توشبوون هەیە و 362 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەو هۆیەوە تۆمارکراوە. . لەدەرەوەی سنورەکانی چینیش، 170 کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون و هاووڵاتییەکیش لە فلیپین بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە. .