گه‌ڕان

Shadow Shadow

ناچنە ماڵەوە و لەسەر کارەکانیان خەویان لێدەکەوێت

دۆخی پزیشک و پەرستارانی نەخۆشخانەکانی چین لە چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنادا

2020.02.03 - 14:57
دۆخی پزیشک و پەرستارانی نەخۆشخانەکانی چین لە چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنادا
ناس کورد- بەهۆى دڵسۆزى بۆ کارەکەیان پزیشکان و پەرستارانى نەخۆشخانەکانى چین لەسەر کورسى و ناو هۆڵەکان سەرخەو دەشکێنن و ناگەڕێنەوە ماڵەوە و بەردەوام لە نەخۆشخانەکاندان، بەو هۆیەشەوە ڕۆژنامەکانی ئەو وڵاتە بە پاڵەوان ناویان دەبەن. .   دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەخێرایى بەناو چەند شارێکى چین-دا، بۆ چارەسەرى بەپەلە حکومەتى ئەو وڵاتە چەند رێوشوێنێکى پزیشکى خێرا و توندوتۆڵى گرتە بەر، بەهۆى دابڕانى چەند شارێک لەیەکتر و پابەندکردنى پزیشکان بەکاتى دەوامى بەردەوامەوە، پزیشک و پەرستار و کارمەندانى زۆربەى نەخۆشخانەکانى ئەو وڵاتە ڕۆڵى پاڵەوان دەگێڕن، بێ پشوو وەرگرتن لەکارى بەردەوامدان و تەنها دەتوانن لەشوێنى کارەکانیانەوە سەرخەوێک بشکێنن. . ڕۆژنامەى بیبۆڵزدەیلى حکومەتى چین، چەند وێنەیەکى کاریگەرى ژمارەیەک لە پزیشکان و کارمەندان و پەرستارانى نەخۆشخانەیەکی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە، کە لەدۆخێکى سەختى کارکردندان بۆ چارەسەرکردنى نەخۆشانی توشبوو بە کۆرۆنا. . ڕۆژنامەکە دەشڵێت، ڕەنگە نەکات و نە هیچ شوێنێکیش هەبێت بۆ خەوتن، ئەوانەى دەمامکى پزیشکى و جلى پزیشکیان لەبەرکردووە لەناو نەخۆشخانەکەدا تەنها دەتوانن سەرخەوێکى زۆر ناڕەحەت بشکێنن، بەشێک لەپزیشکەکان لە شەکەتى و ماندووبوندا هەروەها بەهۆى پابەندبوون و دڵسۆزیان بۆ ئەرکەکەیان نەخۆشخانەکە جێناهێڵن و لەسەر کورسی و هۆڵى تاقیگەکان سەرخەو دەشکێنن. .   ڕۆژنامەکە لەسەر وێنەکان نوسیویەتی: " ئەمە ئەو تیمە پزیشکیەن کە لەپێناو سەلامەتى ئێمەدا دەجەنگن و ئەو ڤایرۆسە دەکوژن کە هەڕەشەیە بۆ سەر هەموومان ". .   بیبۆڵزدەیلى ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو تیمە پزیشکییە ئەوەیان پێخۆشە کاروبارەکان بەپاکى و بەرێکو پێکیەوە بەرێوەبچن، بۆیە بۆ سەرخەوشکاندن پەنا دەبەنە بەر ئەو شوێنانە و خۆشیان ماسکى پزیشکى دەپۆشن و بەوپەڕى دڵسۆزییەوە ڕووبەڕووى ڤایرۆسەکە و چارەسەرکردنى توشبووان دەبنەوە. . ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو نەخۆشییە کوشندەیەیە کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو لە شای ووهانی وڵاتی چین بڵاوبووەوە و بەگوێرەی دوایین ئامار، تائێستا 361 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 17 هەزار کەسیش گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون، جگە لەوەی ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە 27 وڵاتی دیکەی جیهان. .