گه‌ڕان

Shadow Shadow

کەشناسی وادەی دەستپێکردنەوەی بارینی بەفر و بارانی ڕاگەیاند

2020.02.03 - 10:56
کەشناسی وادەی دەستپێکردنەوەی بارینی بەفر و بارانی ڕاگەیاند
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ئێوارەی سبەینێشەوە بارینی باران و بەفر دەستپێدەکاتەوە.   ، بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (دووشەممە، 2ی شوباتی 2020)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 13- 15 بۆ پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە پێنجوێن تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت. ،     هەروەها بۆ سبەی (سێشەممە)، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و بەگوێرەی پێشبینییەکان لە کاتی ئێوارەدا نمەباران دەستپێدەکات و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.