گه‌ڕان

Shadow Shadow

دۆخى شارەکە لە ئێستادا چۆنە؟

خوێندکارێکى عێراقى لە ووهانەوە نوێترین زانیارییەکان بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات [ڤیدیۆ]

2020.02.02 - 18:22
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندکارێکى عێراقى لە ووهانەوە نوێترین زانیارییەکان بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات [ڤیدیۆ]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- خوێندکارێکى عێراقى لەشارى ووهانى چینەوە باس لەوە دەکات، تائێستاش شارەکە دابڕێنراوە و تاکە کێشەى ئەوان وەزارەتى تەندروستى عێراق و شانەى قەیرانەکانە کە رێگرن لە گەڕانەوەیان بۆ عێراق. . لەدواى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە، چین هەموو گەشتێکى هاتن و چوونى بۆ شارى ووهانى سەنتەرى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە ڕاگرت، کە ژمارەى دانیشتوانەکەى 11 ملیۆن کەسە، لەناو ئەوانەشدا ژمارەیەک خوێندکارى عێراقى بوونیان هەیە کە تا ئێستا گیریان خواردووە. . یەکێک لەو خوێندکارانە بە “ناس کورد”ى وت "ووهان تائێستاش دابڕێنراوە و فڕکەخانەکان و سەرجەم هێڵەکانى شەمەندەفەر کە دەچنە دەرەوەى شارەکە لەکارخراون، لەناو شاریشدا میترۆ و پاس و تەکسى و ئۆتۆمبێلى تایبەت و پاسکیلیش هاتوچۆ  ناکەن و وەستاون، ناتوانین بچین بۆ شوێنە دورەکان". . وتیشى "هەندێک لەمارکێتەکان کراوەن ئەویش لە کاتژمێر 8ى بەیانى تا 5ى ئێوارە، سەرەڕاى ئەوەش دوکان و مارکێتە بچوکەکان زۆر کەمن و سەوزەوات بەهیچ شێوەیەک نییە و هەندێک جۆره‌ میوە دەستدەکەوێت". . لە ئێستادا خوێندکارە عێراقییەکان و کونسوڵگەرى عێراق و وەزارەتى دەرەوە گروپێکیان دروستکردووە بۆ ئاگاداربوون لەدۆخى خوێندکارەکان، بەڵام تا ئێستا چارەنوسیان بە هەڵواسراوى ماوەتەوە. . ئەو خوێندکارە وتى "هەمومان پەیوەندیمان بەیەکەوە هەیە و هیچ کەسێک توش نەبووە و هەموان سەلامەتن، ئەوەى بڵاودەکرێتەوە تەنها پروپاگەندەیە و تاکە کێشە شانەى قەیرانەکان و وەزارەتى تەندروستى عێراقن و ئەوان گرفتن لەبەردەم گەڕانەوەمان". . [video width="720" height="1280" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/video-1580646858.mp4"][/video]