گه‌ڕان

Shadow Shadow

مەگەر بەسەر تەرمەکانماندا تێپەڕ بێت

خۆپیشاندەرانی شارەکانی عێراق محەمەد عەلاوی ڕەت دەکەنەوە: بەربژێری حزبەکان و ئێران تێپەڕ نابێت

2020.02.02 - 14:15
خۆپیشاندەرانی شارەکانی عێراق محەمەد عەلاوی ڕەت دەکەنەوە: بەربژێری حزبەکان و ئێران تێپەڕ نابێت
ناس کورد- لەدوای ڕاسپاردنی محەمەد عەلاوی بۆ پێکهێنانی حکومەتى نوێی عێراق لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، شەوی ڕابردوو و ئەمڕۆش دەیان خۆپیشاندان و گردبوونەوەى ڕێکخرا بۆ ڕەتکردنەوەى ڕاسپاردنەکە و دروشمی "بەربژێری حزبەکان و ئێران تێپەڕ نابێت" بەرزدەکەنەوە. . لە شاری دیوانییە خۆپیشاندانێک لەلایەن خوێندکاران و گەنجانی شارەکەوە ڕێکخرا و ڕاسپاردنی ناوبراویان ڕەتکردەوە، ئەوان دروشمی "هەر بەربژێرێک لەلایەن حزبە سیاسییەکان و ئێرانەوە بێت ڕەتکراوەیە" بەرز دەکەنەوە و جەخت دەکەنەوە کە "ئەو بەربژێرانە تیپەڕنابن مەگەر بەسەر تەرمەکانماندا" بێت. . ئەوان لە گۆڕەپانی ناوەڕاستی شارەکە گردبوونەوە و بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکانیان ڕاگەیاند. [video width="640" height="368" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/video-1580625915.mp4"][/video]     هاوکات هەر ئەمڕۆ لە شاری نەجەف، خۆپیشاندەران چەند شەقام و ڕێگایەکیان داخست و ڕەتیان کردەوە محەمەد عەلاوی ڕابسپێردرێت. هاوکات هەڕەشەى هەڵوێستی توندیان کردووە ئەگەر هاتوو داواکاری خۆپیشاندەران لە سەرجەم شارەکاندا جێبەجێ نەکرێت. لە شاری بابلیش خوێندکاران و گەنجانی خۆپیشاندەر بە بەرزکردنەوەى ئاڵای عێراق ڕاسپاردنی محەمەد عەلاوییان ڕەتکردەوە.   [video width="640" height="368" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/video-1580627024.mp4"][/video] [video width="640" height="368" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/video-1580626946.mp4"][/video] هاوکات شەوی ڕابردووش لە بەغدا و چەندین شاری ناوەڕاست و خواروی عێراق هەمان داواکارییان هەبوو.   [video width="320" height="624" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/2-الحبوبي-.mp4"][/video] [video width="640" height="352" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/الحبوبي-.mp4"][/video] [video width="640" height="352" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/الحبوبي.mp4"][/video]   زیقار               [video width="640" height="352" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/الشطرة-1-1.mp4"][/video]   بابل   [video width="640" height="368" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/بابل-1-1.mp4"][/video] [video width="640" height="368" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/بابل-.mp4"][/video]   سەماوە [video width="640" height="352" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/السماوة-.mp4"][/video]   بەغداد [video width="320" height="576" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/بغداد.mp4"][/video]   دیوانییە [video width="640" height="352" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/الديوانية-.mp4"][/video]