گه‌ڕان

Shadow Shadow

موقتەدا سەدر هەڕەشە لە خۆپیشاندەران دەکات

2020.02.02 - 13:14
موقتەدا سەدر هەڕەشە لە خۆپیشاندەران دەکات
ناس کورد-   ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوادەکات، شۆڕش بگەڕێتەوە سەر ڕێچکەی خۆی و دەوامی خوێندنگە و فەرمانگەکان دەستپێبکەنەوە و ئەو کەسانەش سزا بدرێن کە لەمپەر بۆ دەوامی فەرمانگەکان دروستدەکەن. ، ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ى شوباتی 2020، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە هەژماری خۆی لە  تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: "بەگوێرەی ڕاسپاردەکانی مەرجەعییەتی باڵای ئاینی لە نەجەف وبەگوێرەی ڕێساکانی ئاسمان و ئەقڵ، دەبێت شۆرش بگەڕێتەوە سەر ڕێچکەی درووستی خۆی". ، وتیشی: "دەبێت سەرجەم ڕێگا داخراوەکان بکرێنەوە، کڵاو شینەکانیش بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کاربکەن بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی خۆێندنگاکان ". ، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە تویتەکەیدا جەختی لە گرنگی دەوامی خوێندنگاکان کردووەتەوە و  ئاماژەی بەوەکرد: " دەبێت هەموو ئەو کەسانە سزا بدرێن کە لەمپەر بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگاکان  دروستدەکەن". ، سەدر باسی لەوەشکردووە :" داوا دەکەم لەهێزە ئەمنییەکان ڕێگە نەدەن بەهیچ کەسێک ڕێگاکان دابخەن، نابێت بە بیانووی خۆپیشاندانەکان شەقامەکان دابخرێن". ، داواشیکرد، بە مەبەستی فەراهەمکردنی دەوامی خوێندنگاکان لیژنەی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق درووستبکرێت، وەزارتی پەروەردەش ئەو کەسانە سزابدات کە ڕێگری  دەکەن لە دەستپێکردنەوەی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندن.