گه‌ڕان

Shadow Shadow

بۆچی سەرەتا بە نهێنی هێشتیانەوە؟

حکومەتی چین چۆن بەشداربوو لە بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا؟

2020.02.02 - 10:52
حکومەتی چین چۆن بەشداربوو لە بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا؟
ناس کورد- لە کۆتاییەکانی مانگی کانونی یەکەمی 2019، حەوت کەس لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ووهانی چین توشی نەخۆشییەکی سەیر بوون، هەرزوو پزیشکێک بەناوی "لی وین لیانگ" هۆشداری دایە پزیشک و کارمەندەکان لە بڵاوبوونەوەیەکی نەخۆشییەک کە لە "سارس" دەچێت، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک، بەرپرسانی چین ئاگاداریان کردەوە و پێیان وت کە ئەوەى بۆ هاوڕێکانی نوسیوە نایاساییە، لی وین لیانگیش بێدەنگ بوو، بەڵام ئەو نەخۆشییە ڤایرۆسی "کۆرۆنای نوێ" بوو. . لە هەفتەکانی یەکەمی دەرکەوتنی نەخۆشییەکەدا لە سەرەتاکانی کانونی یەکەمی 2019 تا داخستنی شارەکە، بەرپرسانی چین پزیشک و ئەوانەشی ئاگاداری بابەتەکە بوون بێدەنگ کردبوو. . حکومەتى چین هەوڵی دا لە مەترسی و بەهێزی نەخۆشییە نوێکە کەم بکاتەوە، ڕێگەیان نەدا دانیشتوانی شارەکە کە 11 ملیۆنە کەسن ئاگاداری ڤایرۆسەکە بن و هیچ نەبێت خۆیان بپارێزن، تەنانەت کاتێکیش بازاڕێکی کەلوپەلی خواردەمەنیان داخست کە گومانیان هەبوو ڤایرۆسەکە لەوێوە سەری هەڵدابێت، بە خەڵکیان وت بەهۆی نوێکردنەوەى بازاڕەکەیە نەک بڵاوبوونەوەی نەخۆشی. . بێدەنگی لە زانیارییەکان تەنانەت لەگەڵ زیادبوونی حاڵەتەکانیش، بەرپرسانی چەندینجار دووپاتیان دەکردەوە کە ئەگەری زیادبوونی توشبووان نییە و حاڵەتەکانیش مەترسیدار نین. . بەپێی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز، هەوڵنەدانی بەرپرسانی چین بۆ جوڵاندن و چالاککردنی کەرتی تەندروستی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى ڤایرۆسەکە، حکومەت هەلێکی گرنگی لەدەستدا بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە و گۆڕانی بۆ پەتایەکی کوشندە. . زانیاریی و وردەکاری لەبارەى یەکەم حاڵەت تائێستا نەزانراوە، بەڵام کاتێک بەرپرسانی چین دەستیان کرد بە جوڵە و هەوڵەکانیان لە 20ی کانونی دووەمی 2020دا، ئیتر نەخۆشییەکە مەترسیدار بوو، هاوکات گۆڕا بوو بۆ پەتایەکی جیهانیش. . لە دواین ڕۆژی ساڵی 2019شدا، پۆلیسی چین ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە دەکات لەگەڵ هەشت کەسدا بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەى دەنگۆی بڵاوبوونەوەى نەخۆشییەکە، بەڵام لە هەمان ئەو ڕۆژەدا، لیژنەى تەندروستی ووهان توشبوونی 27 کەسی بە هەوکردنی سییەکان ڕاگەیاند بە هۆکارێکی نادیار و لە ڕاگەیەنراوەکەیدا وتبووی کە پێویست بە نیگەرانی ناکات و "دەتوانرێت چارەسەری نەخۆشییەکە بکرێت و کۆنتڕۆڵ بکرێت." . بەڵام لە نەخۆشخانەکاندا، پزیشک و کارمەندانی تەندروستی سەریان سوڕما کاتێک بینیان نەخۆشەکان سەرجەمیان توشی هەوکردنی سییەکان بوون و هیچ دەرمانێکیش وەڵامی نییە بۆ چارەسەر، بە تایبەت کە زانییان زۆربەى ئەوانەى توشبوون یەک شتی هاوبەشیان هەیە ئەویش ئەوەیە کە سەرجەمیان لە بازاڕێکی شاری ووهان کاریان کردووە. . پێشبڕکێ بۆ دیاریکردنی ڤایرۆسەکە لە دوری نزیکەى 20 میل لە بازاڕەکە، زانایانی پەیمانگای ووهان بۆ توێژینەوە سەرقاڵی وەرگرتنی نمونەی نەخۆشییەکە بوون کە چووبوونە نەخۆشخانەى شارەکە. . لە لایەکی ترەوە، لو شیاو هۆنگ، سەرۆکى دەزگای هەرسکردنی لە نەخۆشخانەی پێنجی شارەکە وتی کە لە دەوروبەری 25ی کانونی یەکەمی 2019دا لە کارمەندانی تەندروستییەوە گوێی لێبووە کە نەخۆشییەک بڵاوبووەتەوە، واتە پێش سێ هەفتە پێش ئەوەى بەرپرسان بە فەرمی دانی پێدا بنێن. . لە یەکەم هەفتەى مانگی کانونی دووەمی 2020دا، بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەى پێنجی ووهان پڕ بوو بوو، چەندین حاڵەت هەبوون لە یەک خێزاندا، بەوەش ئاشکرابوو کە نەخۆشییەکە لەڕێگەى پەیوەندی مرۆڤەوە دەگوازرێتەوە. . ڕۆژی 20ی کانونی یەکەم، واتە دوای یەک مانگ لە بڵاوبوونەوەى نەخۆشییەکە، تشونگ نانشان، زانای پەتایی و ڤایرۆسی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە "هیچ گومانێک نییە کە ڤایرۆسەکە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤی تر دەگوازرێتەوە، خراپتریش لەوە، تائێستا بۆ نزیکەى 14 کارمەندی تەندروستیش گوازراوەتەوە." . ڕۆژی 7ی مانگ، زانایانی پەیمانگای ووهان ناوی "ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ"ـیان لە ڤایرۆسەکە نا و دواتریش ناوەکەى بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە. . سیاسەت هۆکار بوو لەو کاتەدا، زانایان سەرقاڵی توێژینەوە و گۆڕینەوەى ئەنجامەکان بوون، بەڵام هێشتا بەرپرسانی سیاسی دوودڵ بوون لە هەوڵ و چالاکی، دواتر تشو شیان وانگ، پارێزگاری ووهان پلانی خۆپاراستنی تەندروستی شارەکەى ڕاگەیاند. . لەو کاتەدا وەرزی سیاسیی چین لە لوتکەدا بوو، بەرپرسانی شیوعی چین ئامادەکارییان دەکرد بۆ کۆنگرەى ساڵانە کە تێیدا باس لە سیاسەتی داهاتووی وڵات دەکرا، بۆیە بە ڕای ئەوان کاتی هەواڵی خراپ و ناخۆش نەبوو کە بڵاوبکرێتەوە. . لەگەڵ ڕاگەیاندنی بڵاوبوونەوەى نەخۆشییەکە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لێدوانی دڵنیاکەرەوەى بەرپرسانی چینی دووبارە دەکردەوە. . کاتێک چین گەمارۆی سەر شاری ووهانی ڕاگەیاند، دانیشتوانی شارەکە لە مەترسیداری نەخۆشییەکە تێگەیشتن، دەیان هەزار کەسیش لەڕێگەی فڕۆکەخانە و شەمەندەفەرەکانەوە شارەکەیان بەجێهێشت، ئەوەش مەترسی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە لە جیهاندا زیاد دەکات.