گه‌ڕان

Shadow Shadow

یەکەمین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە دەرەوەی چین تۆمارکرا

2020.02.02 - 09:11
یەکەمین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە دەرەوەی چین تۆمارکرا
ناس کورد- یەکەمین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەرەوەی وڵاتی چین تۆمارکرا کە هاوڵاتییەکی چینی نیشتەجێی وڵاتی فلیپینە و ماوەیەک بەر لە ئێستا بۆ سەردانکردن چووبووە شاری ووهان. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ی شوباتی 2020، فەرمانگەی تەندروستی وڵاتی فلیپین ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو کەسێکی بە ڕەگەز چینی بە هۆی تووشبوونی بە  ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە". . ئاماژەی بەوەشکردووە، قوربانییەکە هاوڵاتییەکی چینییە و تەمەنی 44 ساڵە، خەڵکی شاری ووهانی چینە و لە فلیپین نیشتەجییە، بەڵام ماوەیەک پێش ئێستا بۆ سەردانکردن چووەتە شاری ووهان. . مردنی ئەو هاوڵاتییە چینییە لە وڵاتی فلپین، یەکەم حاڵەتی مردنە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەرەوەی وڵاتی چین تۆماردەکرێت. . بەگوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی چین لە ئێستادا ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە لە وڵاتی چین  گیانیانلەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 304 کەس و زیاتر لە چواردە هەزار کەسیش گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون.