گه‌ڕان

Shadow Shadow

گرێی بەختی بەرشەلۆنە خەریکە دەکرێتەوە

2020.02.01 - 20:25
گرێی  بەختی بەرشەلۆنە خەریکە دەکرێتەوە
ناس کورد-   پێدەچێت گرێی بەختی یانەی بەرشەلۆنە کرابێتەوە و لە هاوینی ئەمساڵدا هاوڕێیەکی ئەرجەنتینی بۆ مێسی لە یانەکە پەیدا بکات و هێڵی پێشەوەی یانەکەشی بەهێزتر بکات، ئەویش لاوتارۆ مارتینێزە. ، میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، یانەی ئینتەرمیلان لە نوێکردنەوەی گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری بەتوانای ئەرجەنتینی شکستی هێناوە. ، ئاماژە بەوەشکراوە، مارتینێز ڕەتیکردووەتەوە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و بڕیاریداوە لە هاوینی ئەمساڵدا بڕیار لە داهاتووی خۆی بدات. ، ئەمە لەکاتێکدایە، یانەی بەرشەلۆنە ویستی خۆی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانەدا ئاشکراکردووە، بەتایبەت لەدوای هەڵکشانی تەمەنی لویس سوارێز و بۆ بەهێزکردنی هێڵی پێشەوەی یانەکەی. ، بەگوێرەی زانیاری میدیاکان، هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو ڕوو لە یانە کەتەلۆنییەکە بکات و لە پاڵ مێسیی هاونیشتیمانیدا یاری بکات، بۆیە نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا نوێبکاتەوە.