گه‌ڕان

Shadow Shadow

سێ کەس دەستگیرکراون بە جلی سەربازییەوە خەڵکیان ڕووت کردووەتەوە

2020.02.01 - 16:59
سێ کەس دەستگیرکراون بە جلی سەربازییەوە خەڵکیان  ڕووت کردووەتەوە
ناس کورد- ئاسایشی سلێمانی ئاشکرایکرد، سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە بە جلوبەرگی سەربازییەوە دزییان لە هاوڵاتیان کردووە و خەڵکیان ڕووتکردووەتەوە. . ئەمڕۆ شەممە، 1ی شوباتی 2020، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "دوێنێ لە شارۆچکەى پێنجوێن سێ کەسمان بە مادەى 442 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکرد بە تۆمەتی دزیکردن و کاری نایاسایی." . دەشڵێت، "شەوی 31ی کانونی دووەمی 2020، هەر سێ تۆمەتبارەکە لەسەر ڕێگای گوندی ڕەشان هەستاون بە ڕووتکردنەوەى هاوڵاتی (ز. ک. م) کە ئیشی حەواڵەکردنی دراو بووە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "سێ تۆمەتبارەکە بڕی یەک ملیۆن و 900 هەزار تمەن و 10 هەزار دۆلاری ئەمریکییان لە ناوبراو سەندووە، دواتر پارەکەیان لە چەندین جێگای جیاواز لەسەر شاخی سێکۆ شاردووەتەوە." . ناوی تۆمەتبارەکان: 1- تۆمەتبار (ڕ. ع. ف) لەدایکبووی ساڵی 2000، پیشەی کاسب. 2-  تۆمەتبار (س. ب. ح.) لەدایکبووی ساڵی 1998، پیشەی کاسب. 3- تۆمەتبار (م. ف. ڕ. ) لەدایکبووی ساڵی 1998، پیشەی کاسب.