گه‌ڕان

Shadow Shadow

پەرلەمانتارێکی پێشووی گۆڕان: پارتی پێی وتین یان لە حکومەتدا بن و بە بەشی خۆتان ڕازی بن یان ببنە ئۆپۆزسیۆن

2020.02.01 - 15:27
پەرلەمانتارێکی پێشووی گۆڕان: پارتی پێی وتین یان لە حکومەتدا بن و بە بەشی خۆتان ڕازی بن یان ببنە ئۆپۆزسیۆن
ناس کورد- مەحمود ڕەزا ئەمین، پەرلەمانتارى پێشووى گۆڕان لە بەغدا ڕایگەیاند: "چاکسازى بۆ نەهێشتنى گەندەڵى وەکو پاککردنەوەى پلیکانە وایە و دەبێت لەسەرى سەرەوە ڕایماڵیت، چاکسازیکردنیش بە بەشداریکردنى چەند وەزیرێک لەناو ئەم سیستمە چەتەگەرییەدا ئەوە ئاستەمە و نایەدى". . ئەمڕۆ شەممە، 1ى شوباتى 2020، لە بارەگاى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە سلێمانى، یەکەمین دیدارى فیکرى گۆڕان  بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوان و ڕۆشنبیرانى ئەو حزبە دەستیپێکرد، سیاسەتى ناوخۆى بزوتنەوەکە و بەشداریکردنى گۆڕان لە حکومەتدا تەوەرى سەرەکى دیدارەکەیە. . مەحمود ڕەزا کە هاوکات ئامۆزاى نەوشیروان مستەفایە وتی، "گۆڕانکارى و چاکسازى لەڕێگەى ئۆپۆزسیۆنبوونەوە دێتە دى، لە مێژوودا نەبووە گۆڕانکارى لەڕێگەى بەشداریکردن لە حکومەتەوە بێتە دى، بەشداریکردن لە حوکمڕانى گۆڕانکارى و چاکسازى ناهێنیتە دى، چونکە ڕاتدەگرێت، پارتى هەر لەسەرەتاوە ئەوەى پێی وتین یان لە حکومەتدابن یاخود لە ئۆپۆزسیۆندا بن و گەر لە حکومەتتدا دەبن بە شتەکان ڕازى بن". . بەوتەى ئەو ئامۆزایە نەوشیروان مستەفا،  پارتى ئەوەتا "داهاتى گومرگ دەبات ناتوانیت قسە بکەیت، ئەوەتا وەزارەتى دارایى ناتوانێت هیچ بکات تەنها ڕۆڵى سندۆقێک دەگێڕێت بەڵکو ڕۆڵى وەزارەت نابینێت، وەزارەتى دارایى لە هەموو دونیادا بەرپرسە لە داڕشتنى نەخشەى ئابوریى و کارگێڕى و دەشپرسێت" ئەو وەزارەتەى ئێمە وەرمناگرتووە چ ڕۆلێکى هەیە..؟" . مەحمود ڕەزا دەشڵێت، "مەعقولە وەزارەتى دارایى وەربگریت و یاساى بودجەت نەبێت، ئیتر چۆن دەزانیت داهات چەندە و خەرجیەکانت چەندە؟ بۆیە ئێمە لەسەر هەڵەکانمان بەردەوامین و ڕۆژ لەدواى ڕۆژیش گۆڕان شکستدەهێنیت". . هەڵسوڕاوەکەى گۆڕان ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لەبەر خاترى خاتردارانى بزوتنەوەکە ناتوانێت قسە بەرامبەر پارتى بکات و لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا بەرپرسێکى گۆڕان ڕەخنەى لە خراپى ئەداى حکومەت گرتووە بەڵام بزوتنەوەکە هاتووەتە دەنگ و دەڵێت ئەو ڕاى خۆیەتى.