گه‌ڕان

Shadow Shadow

دواى نزیکەى نیو سەدە لەیەکێتى ئەوروپا کشایەوە

دواى کشانەوەى بەریتانیا لە یەکێتى ئەوروپا چى ڕوودەدات؟

2020.02.01 - 09:46
دواى کشانەوەى بەریتانیا لە یەکێتى ئەوروپا چى ڕوودەدات؟
ناس کورد-   دواى ئەوەى بڕیارى جیابوونەوەى بەریتانیا لەیەکێتى ئەوروپا ڕاگەیەنرا، ژمارەیەک لەلایەنگرانى ئەو بڕیارە ڕژانە سەر شەقامەکان و بەردەم پەرلەمان، لەهەندێ ناوچەى ترى ئەو وڵاتە کشومات و بێدەنگى بوو. . بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داواى یەکڕیزى خەڵکى کرد و ئەو هەنگاوەى بەدەستپێکێکى نوێ لەمێژووى ئەو وڵاتەدا وەسفکرد. . کاریگەرییەکانى دەرچوونى بەریتانیا لەیەکێتى ئەوروپادا سەرەتا سنوردار دەبێت، لەبەرئەوەى بەپێى ڕێکەوتنى نێوانیان پەیوەندییەکانى بەریتانیا و یەکێتى ئەوروپا لەقۆناغى ڕاگوزەردا گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت. بۆریس جۆنسۆن لەڕاگەیەنراوێکدا وتى "لەهەستى ئەوانە تێدەگەم کە لەو بڕیارە دەترسن، کە کاریگەرى بۆ سەر ژیانیان هەبێت و دڵنیاشتان دەکەمەوە ئەوە تێدەپەڕێت و هەمووى ناگرێتەوە". . ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، سەرکەوتن لەقۆناغى نوێدا بە پابەندبوون بەناوچەوە گرێنەدراوە کە لێیەوە هاتووى، ئێستا چرکەساتى چەسپاندنى یەکڕیزى و یەکسانی و چاندنى هیوا و کرانەوەى دەرفەتە لەبەردەم هەموو ناوچەکانى بەریتانیادا. . جۆنسۆن سەرهەڵدانى قۆناغە نوێیەکەشى بەهاریکاریى دڵسۆزانەى نێوان بەریتانیا و یەکێتى ئەوروپا وەسف کرد.   چى ڕوودەدات؟ زۆربەى یاساکانى یەکێتى ئەوروپا لەبەریتانیادا کارى پێدەکرێت بەیاسایى کۆچى ئازادانەى خەڵکەوە تا 31 ى کانوونى یەکەم کە وادەى کۆتایهاتنى قۆناغى ڕاگوزەرە. . هاوشێوەى ڕێکەوتنى یەکێتى ئەوروپا لەگەڵ کەنەدا، بەریتانیا بەردەوام هەوڵى ڕێکەوتنى بازرگانى ئازاد لەگەڵ یەکێتى ئەوروپا دەدات. . بەڵام بەرپرسانى یەکێتى ئەوروپا هۆشداری ئەوەیانداوەتە بەریتانیا کە دانوستانەکانى داهاتوو ڕووبەڕووى ئاستەنگ و ئاستەم دەبێتەوە بۆ گەیشتنە ڕێکەوتن. . ئۆرسۆڵا ڤان سەرۆکى کۆمسیۆنى ئەوروپا دەڵێت "بەریتانیا و برۆکسڵ ململانێ دەکەن لەپێناو بەرژەوەندییەکانیاندا لەدانوستانە بازرگانییەکاندا". . ئەو بەرپرسەى یەکێتى ئەوروپا هەوڵەکانى ئەوانەشى کە بەشداریان لەدامەزراندنى یەکێتەکەدا کرد بەرزنرخاند و ڕۆژى دەرچوونى بەریتانیاشى لەو یەکێتیە بە ڕۆژێکى کاریگەر وەسفکرد. . ساڵى 2016 لەڕاپرسیەکى گشتیدا کە هاوڵاتیانى بەریتانیا دەنگیان بۆدا، دەنگى بەڵێ بۆ جیابوونەوە لەیەکێتى ئەوروپا سەریگرت و لەبەرامبەریشدا دەنگى نەخێر بۆ دەرنەچون لەو یەکێیتە شکستى هێنا، ئەوەش کۆمەڵێک ڕوداوى گرنگى بەدواى خۆیدا لەو وڵاتەدا هێنا.