گه‌ڕان

Shadow Shadow

گرژیی لەنێوان لایەنگرانمان و خۆپیشاندەراندا ڕوینەداوە

نوسینگەى سەدر ئامانجى گەڕانەوەیان بۆ گۆڕەپانى خۆپشاندانەکان ئاشکرادەکات

2020.02.01 - 09:13
نوسینگەى سەدر ئامانجى گەڕانەوەیان بۆ گۆڕەپانى خۆپشاندانەکان ئاشکرادەکات
ناس کورد-   بەڕێوەبەرى نوسینگەى موقتەدا سەدر لەبەغدا ڕایگەیاند، ئەوان بۆ پاراستنى گەنجانى ناڕازیى گەڕاونەتەوە بۆ مەیدانەکانى خۆپیشاندانەکان، هیچ گرژیەکیش لەنێوان لایەنگرانیان و خۆپیشاندەراندا ڕووینەداوە. . دوێنێ هەینى، دواى ئەوەى بۆ ماوەى هەفتەیەک مەیدانەکانى خۆپیشاندانەکانى بەغدایان چۆڵکرد و دەستیان لەپشتیوانى کردنى شەقام بەردا، لایەنگرانى سەدر چونەوە ناو خۆپیشاندانەکان، دواى ئەوەى موقتەدا سەدر، پشتیوانییەکانى خۆى بۆ خۆپیشاندەران دوپاتدەکردەوە و داواى ئەنجامدانى "شۆڕش"ى کرد. . ئیبراهیم جابرى بەڕێوەبەرى نوسینگەى موقتەدا سەدر لەبەغدا بەناس کوردى ڕاگەیاند "بوونى لایەنگرانى ڕەوتى سەدر لەسەرجەم مەیدانەکانى خۆپیشاندان بەئامانجى پاراستنى گەنجانى ناڕازییە بۆ ئەوەى نەکرێنە ئامانج". . بەرپرسەکەى نوسینگەى سەدر ڕەتیکردەوە کەئامادەبوونى ڕەوتى سەدر لەناو خۆپیشاندەراندا بۆ دروستکردنى تەنگەژە بووبێت. . جابرى وتیشى "بەرپرسە مەیدانیەکانى ڕەوتى سەدر بەوردییەوە چاودێرى ڕودانى هەر جۆرە دەمەقاڵێیەکى نێوان گەنجانى ناڕازیى و لایەنگرانیان دەکەن و هەموو جۆرە ڕێوشوێنێک لەدژى هەر کارێکى تێکدەرانە کە ببێتە هۆى تەفرەقە و جیاوازى نێوان سەرجەم لایەنە جیاوازەکانى مەیدانەکان دەگرنە بەر". . وتەکانى بەڕێوەبەرى نوسینگەى سەدر دواى ئەوە هات، لەلایەن ژمارەیەک چاکوانەوە باس لەوە کرا، دواى گەڕانەوەى لایەنگرانى سەدر بۆ مەیدانەکانى خۆپیشاندانەکان دەمەقاڵێ لەنێوان لایەنگرانى سەدر و خۆپیشاندەراندا دروستبووە، بەهۆى ئەوەى هەفتەى ڕابردوو لایەنگرانى سەدر مەیدانەکانیان بەجیهێشت و پشتیان کردە خۆپیشاندەران. . بەوتەى یەکێک لەخۆپیشاندەران، شەوى ڕابردوو لایەنگرانى سەدر چونەتە ناو چادرى ناوچەى دەکلاوییەوە و دەمەقاڵێ لەگەڵ بەرپرسى چادرەکە و لایەنگرى سەدردا دروست بووە. . دواى ڕوداوەکەش وێنەى چەند ئەندامێکى سەدر بڵاو کرایەوە لەناویاندا حەسەن کەعبى کە سەردانى چادرى دەکلاویان کردووە بۆ چارەسەر کردنى ئەو گرژییەى کە ڕویداوە.