گه‌ڕان

Shadow Shadow

پێنج موشەک لەدەوروبەرى بنکەى ئاسمانى گەیارە کەوتنە خوارەوە

2020.02.01 - 08:43
پێنج موشەک لەدەوروبەرى بنکەى ئاسمانى گەیارە کەوتنە خوارەوە
ناس کورد-   شانەى میدیاى جەنگى عێراق ڕایگەیاند، شەوى ڕابردوو ژمارەیەک موشەک لەدەوروبەرى بنکەى ئاسمانى گەیارە لە پارێزگاى نەینەوا کەوتونەتە خوارەوە.  . شانەى میدیاى جەنگى لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، پێنج موشەک لە نزیک بنکەکە کەوتونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکى مادى و گیانى لێنەکەوتووەتەوە.  . دواى کەوتنەوەى موشەکەکان، فڕۆکەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بەچڕى بەسەر ئاسمانى ناوچەکەدا سوڕانەوە.  . بنکەى ئاسمانى گەیارە سوپاى عێراق و بەشێک لە هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى تێدا جێگیرە و 16 کیلۆمەتر لە خۆرئاواى گەیارەوە دوورە.